بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێشەممەی بەسرە، ٦٨ کەس برینداربوون، ٤١ کەسیان هاووڵاتی مەدەنین ٢٧ کەسیش ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها پێنج لە خۆپیشاندەران کوژراون.
شەوی سێشەممە ٤ی ئەیلوول لە دژێرەی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیانی بەسرە، خۆپیشاندەران چوونە سەر باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا و بە تەواوەتی باڵەخانەکەیان سوتاند، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاند.
حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی لەو ڕووداوانە کرد و موقتەدا سەدرڕێبەری ڕەوتی سەدریش هەڕەشەی کاردانەوەی کرد .
ک-ش