پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یمانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشایه‌وه، به چه‌ند قۆناغێك ئابڵوقه‌ی خسته‌سه‌ر ئێران. ئه‌مه‌ریكا داوای له وه‌ڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد پابه‌ند بن به‌و ئابڵوقه‌یه و ٤٥ ڕۆژیشی بۆ عێراق دانابوو كه له ده‌ره‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر ئێران مامه‌ڵه بكات. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ند نابن به بڕیاری ئابڵوقه‌دانی ئێران.
«ئه‌م كێشه‌یه له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا دایه»
عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند، ئابڵوقه‌دانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی نییه و ئه‌وان وه‌ك عێراق به گوێره‌ی ئه‌و ئابڵوقه‌یه مامه‌ڵه ناكه‌ن. عه‌بدولمه‌هدی گوتی: «عێراق به‌شێك نییه له‌و ئابڵوقه‌یه، ئه‌مه‌ریكا ئابڵوقه‌ی هه‌ر وه‌ڵاتێك ده‌دات ئه‌وه سیاسه‌تی خۆیه‌تی. ئه‌م فشار و ئابڵوقه‌یه نێونه‌ته‌وه‌یی نییه و ئێمه پێیه‌وه پابه‌ند نابین. ئه‌مه له‌نێوان ئێران و ئهمهریكایهدایه، ئێمه به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه.»
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، ئێمه وه‌ڵاتێكی وه‌ها نین كه دژایه‌تی هه‌ندێك وه‌ڵات بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به ئامانج بگرین. ئێمه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان به ئه‌مه‌ریكا و هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕاگه‌یاندووه.
«زیان به هیچ وه‌ڵاتێك ناگه‌یه‌نین»
عادل عه‌بدولمه‌هدی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق بپارێزین. گوتیشی، «به ئه‌مه‌ریكامان گوت كه ئه‌گه‌ر پلانێكتان هه‌یه ده‌توانین پێكه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به فه‌رمان مه‌یه‌نه لای ئێمه. ئێمه سه‌روه‌ریی عێراق ده‌پارێزین و زیان به هیچ وه‌ڵاتێك ناگه‌یه‌نین. ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌ڵاتانی دراوسێ دۆستایه‌تیی خۆمان به‌ره‌وپێش ببه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان بپارێزین.»
s.m