سوپای ئیسرائیل کەناڵی 'ئەل ئەقسای'ی حەماسی کردە ئامانج
شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئسرائیل لە غەزە بۆردومانی بنکە سەربازیيەکانی حەماس و كهناڵی "ئهلئهقسا"ی سهر به بزوتنهوهی حهماس-یان كرد و بیناكهیان خاپوور كرد.
شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئسرائیل لە غەزە بۆردومانی بنکە سەربازیيەکانی حەماس و كهناڵی "ئهلئهقسا"ی سهر به بزوتنهوهی حهماس-یان كرد و بیناكهیان خاپوور كرد.
لەبەردەوامی زنجیرە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس جارێکی دیکە باشووری ئیسرائیل وغەزە کەوتووەتە حەڵەتی شەڕەوە. سوپای ئیسرائیل لەهێرشێکی ئاسمانی دا کەناڵی ئاسمانی ئەل ئەقسای حەماسی بەتەواوی خاپورکرد.
میدیاکانی سەربە بزوتنەوەی حەماس بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکە هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە و بەهۆی بۆردومانەکەشەوە چەندین بینا خاپوربوون کە لە نێویاندا بینای كهناڵی "ئهلئهقسا"ی سهربه بزوتنهوهی حهماسی تێدایە.
بەپێی زانیارییەکان، فرۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر لە ١٤ موشەکیان ئاڕاستەی عەزە کردووە ،بەهۆی ئەو هێرشانەوە تائێستا ٣ کەس کوژراون و١٠کەسی تریش برینداربوون.