عێراق داوا دەکات سوپای تورکیا لە خاکی عێراق بچێتە دەرەوە
وه‌زارەتی دەرەوەی عیراق داوا دەکات سوپای تورکیای داگیرکەر لە خاکی عێراق بچێته دەرەوە. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، هه‌موو وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی دژی بوونی هێزه‌كانی توركیان له‌سه‌ر خاكی عێراق.
وه‌زارەتی دەرەوەی عیراق داوا دەکات سوپای تورکیای داگیرکەر لە خاکی عێراق بچێته دەرەوە. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، هه‌موو وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی دژی بوونی هێزه‌كانی توركیان له‌سه‌ر خاكی عێراق.
ماوەی چەند ساڵێكه دەرکردنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە خاکی عێراق لە ڕۆژەڤدایە، پێشتریش دادگه‌ی تاوانەکانی عێراق فەرمانی گرتنی بۆ ئەو کەسانە دەرکردبوو کە هاوکاری هێزه داگیركه‌ره‌كانی تورکیان کردووه و هێناویاننه‌ته عێراق.
لە ١٨ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٦ بە تۆمەتی هاوکاریی سیخووڕیی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، دادگه‌ی تاوانەکانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەسیل نوجه‌یفی پارێزگاری ئه‌وكاته‌ی مووسڵ ده‌ركرد.
ئەمرۆش وه‌زاره‌تی دەرەوەی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و جارێکی دیكه داوای لە تورکیا کرد هێزەکانی لە خاکی عێراق بكشێنێته‌وه. ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، سه‌روه‌ریی عێراق بنه‌مای گوتارهكانیانه. هه‌موو وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان هه‌یه و دژی بوونی هێزه‌كانی توركیان له‌سه‌ر خاكی عێراق.
چەندین جار هاوڵاتیانی باشووری کوردستان خۆپیشاندانیان سازکردووه و ناڕه‌زایه‌تییان دەربڕیوە دژی هه‌بوونی سوپای تورکیا لەسەر خاکی باشووری کوردستان و عێراق. دوایین جاریش له ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ گه‌لی شیلادزێ له دژی داگیركاریی توركیا ڕاپه‌ڕی و چوونهسەر بارەگه‌کانی سوپای تورکی داگیرکەر له بادینان و باره‌گه‌كانیان سووتاندن.
هەروەها لە ساڵی ٢٠١٣ کەمپینی واژۆکۆکردنەوە بۆ ده‌ركردنی سوپای تورکیا له باشووری كوردستان بەڕێوه‌چوو. یەک ملیۆن هاوڵاتی باشووری کوردستان واژۆیان لەسەر دەکردنی سوپای تورکیای داگیر کرد.
s.m