به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ته‌نیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌م\ڕه‌زبه‌ر-ی ئه‌مساڵدا، ٢٣ كه‌س له ئێران له‌سێداره دراون. سه‌رچاوه‌كان ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ڕۆژی ١٤ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٢ی ڕه‌زبه‌ر له هه‌ریه‌كه له به‌ندیخانه‌كانی ماراغ و فیرده‌وس كه‌سێك له‌سێداره دراوه. هه‌روه‌ها ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٣ی ڕه‌زبه‌ر كه‌سێك له به‌ندیخانه‌ی شاهرهكورد له‌سێداره دراوه. ڕۆژی ١٦ی مانگیش له به‌ندیخانه‌ی ئیسفه‌هان كه‌سێك و ١٧ی مانگیش له به‌ندیخانه‌ی ئیلام كه‌سێكی دیكه له‌سێداره دراون.
هه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، له مانگی ئهیلوول ٣٣ كه‌س، مانگی ئاب ٢٨ كه‌س، مانگی تهمووز ٤٠ كه‌س، مانگی حوزه‌یران ١٧ كه‌س، مانگی ئایار ١٩ كه‌س، مانگی نیسان ٣٣ كه‌س، مانگی مارس ١٢ كه‌س، مانگی شوبات ١٧ كه‌س و مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ ٢٢ كه‌س له‌سێداره دراون.
له ساڵی ٢٠١٧ لایه‌نی كه‌م ٥٤٤ كه‌س، ساڵی ٢٠١٦، ٥٥٣ كه‌س و ساڵی ٢٠١٥ش ٩٦٦ كه‌س له‌و وه‌ڵاته له‌سێداره دراون.
s.m