له هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل نه‌تانیاهۆ سه‌ركه‌وت
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل، سه‌رۆك وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل، سه‌رۆك وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی مێدیاكانی ئیسرائیل زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دوێنێی په‌رله‌مانی ئیسرائیل جیاكراونه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بۆ جارێكی دیكه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه و ده‌توانێت حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانه‌تی پێكبێنێت.
ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌نێوان به‌ره‌ی چه‌پ و به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وه‌كان بوو. ٣ ڕكابه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ كه فه‌رمانده‌ی دێرینی ئیسرائیلن نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن. ئه‌مه پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ به هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ڕاستڕه‌وه‌كان چووه نێو هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ (Likud) ده‌نگه‌كانی به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ١٦ ساڵی ڕابردوو باشترین ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێناوه.
پارتییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ٢٦%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. له په‌رله‌مانی ئیسرائیل‌دا كه ١٢٠ كورسییه، توانیویه‌تی ٣٥ كورسی بباته‌وه. پارتیی ڕاستڕه‌وی شین و سپی كه تازه دامه‌زراوه بووه به دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه. پارتییه‌كه‌ی بێنی گانتز و یایر لاپید كه ڕكابه‌ری پارتییه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ بوو، ٢٥%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
s.m