لە ئێران بەدەیان کەس بەتۆمەتی سیخوڕی دەستگیر دەکرێن

وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن دەیان کەسیان لە کارمەندانی دامودەزگا حکومییەکانی ئێرانی دەستگیر کردووە.

مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا قسەی کرد و وتی ، "تا ئیستا ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەمان دەستگیرکردووە کە و بۆ وەڵاتەدەرەکییەکان کاری سیخوڕی دەکەن.

مەحمود عەلەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتری نەدا سەبارەت بەو کەسانەی کە دەستگیر کراون و دیاریش نییە ئەو کەسانە بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کام وڵات دەستگیر کراون.