لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا ٢٢٧ كەس بریندار بوون و کەسەکیش کوژرا
كۆمسیۆنی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی عێراقدا ٢٢٧ كەس بریندار بوون و كەسێكیش كوژراوە.
كۆمسیۆنی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی عێراقدا ٢٢٧ كەس بریندار بوون و كەسێكیش كوژراوە.
لەبەیاننامەیەكدا كۆمسیۆنی عێراق بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شارەکانی عێراق کرد و وتی، "لەساتی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە تاكو ئێستا ٢٢٧ خۆپیشاندەر بریندار بوون و خۆپیشاندەرێك كوژراوە.
ڕاشیگەیاند، بەشێك لە هێزە ئەمنیەكان زۆر بەتوندی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دەكەن و غازی فرمێسك ڕێژ و چەكیان بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران بەكار هێناوە.
لە لایەکی ترەوە ميديا عێراقیەكان باس لەوەدەكەن خۆپیشاندەران توانیوانە بگەنە بارەگاكانی عەسائیبی ئەهلی هەق و تەیاری سەردر و بیسوتێنن.
ف.ق