لە عێراق شمشێر لە کالان دەردەهێنرێت
هادی عامریی دامەزرێنەری حەشدی شەعبی و فەرماندەی پێشووی هێزهكانی بەدر ڕایانگەیاند، ئهوان حکوومەتی نزیک لە ئەمەریکا هەڵدەوەشێننەوە.
هادی عامریی دامەزرێنەری حەشدی شەعبی و فەرماندەی پێشووی هێزهكانی بەدر ڕایانگەیاند، ئهوان حکوومەتی نزیک لە ئەمەریکا هەڵدەوەشێننەوە.
پاش هەڵبژاردنی گشتیی عێراق کە لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، هەوڵهی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بەردەوامن. فەرماندەی پێشووی هێزهكانی بەدر هادی ئەلعامری کە هێزهكهی لە ژێر چەتری حەشدی شەعبیدایە و لە بەرەی نووری مالیکی نزیک لە ئێران ههژمار دهكرێت، لێدوانێكی تووندی دا.
عامری كه هاوكات سەرکردەیهكی هاوپەیمانهتی فەتحه ڕایگهیاند، ئەگەر ئەمەریکا لە عێراق حکوومەتێک درووست بکات، ئێمە ئەو حکوومەتە دەڕوخێنین.
پاش دیداری برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شهڕی دژ به داعش لهگهڵ هادی عامری، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی سازكرا و تیایدا عامری ڕایگەیاند، ئێمە دەستتێوەردانی ئەمەریکا لە دروستکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا پەسەند ناکەین. ئەو کابینە نوێیەی حکوومەتی عێراق کە بە فشاری ئەمەریکا دروست دەکرێت، هەوڵ دەدەین لە ماوەی دوو مانگدا بیڕوخێنین.
ئەو هەڵوێستەی هادی عامری دهریدهخات کە لە عێراقدا دروستکردنی کابینەی نوێی حکوومەت چەنده سهخته. ئەگەر ئەو کابینە نوێیەش پێکبهێنرێت، ئەوا بە ڕۆژکاری سەختدا تێدەپەڕێت. ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەش نیشانەی ئەوەن کە قەیرانی سیاسیی لە عێراقدا هەروا بە ئاسانی و بەم زوانە چارەسەر نابێت.
s.m