کرێکارانی ڕێگه‌ی ئاسن له ئێران ماوه‌ی دوو مانگە کرێی كاریان پێ نەدراوە، به‌و هۆیه‌وه لە رۆژی ٢٠ی ته‌مووزه‌وه لە شارەکانی ئەراک، ئازەربایجان، ئیسفەهان، خۆڕاسان، لوڕستان و زەنجان مانگرتن ده‌ستی پێكردووه.
به ناوی چالاکانی مانگرتنه‌كه بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و ڕاگه‌یه‌ندرا کە هەزاران کرێکار کە چاودێری رێگه‌ی ئاسن دەکەن زۆر دره‌نگ حه‌قده‌ستیان پێ ده‌درێت. مانگرتوان ڕایانگەیاند، دەبێت پەیمانێکی کارکردنی هەمیشەی ببه‌سترێت، کۆتایی بە لەسەرکارلابردنی کرێکاران بهێنرێت، دڵنیایی تەندرووستییان پێبدرێت و دان به مافەکانی كرێكاران بنرێت له دروستكردنی سەندیکا و مانگرتن.
سەرۆک کۆماری ئێران حەسەن ڕوحانی زۆر جار ڕایگەیاندووە کە کێشەی نەدانی كرێی کرێکاران چارەسەر ده‌كه‌ن و مانگانه‌یان پێده‌درێت، بەڵام تا ئێستا به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
لە ئێران نەك تەنیا کرێکارانی ڕێگه‌ی ئاسن (ڕێگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر) لە مانگرتن دان، بەڵکوو بە سەدان کرێكاری قامیشی شەکری حەفت تەپە رۆژی شەممە بە هۆی ئەوەی کە دوو مانگه حه‌قده‌ستیان پێ نەدراوە، چالاکییان ئەنجامدا. کرێکارانی حەفت تەپە ڕایانگەیاند کە چەند مانگێکە كرێیان پێ نەدراوە.
s.m