لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٧٠ شۆفێری مانگرتوو لە پارێزگاکانی شیراز، قەزوین، تاران و ئەسفەهانی ئێران دەستگیرکراون، پۆلیسیش دەڵێت، کاردانەوەی جدیی دەبێت بەرامبەر بەوانەی ئارامیی ڕێگاکان تێکدەدەن.
هەر لەو چەند ڕۆژەدا ژمارەیەک لەو شۆفێرانەی هەوڵی شکاندنی مانگرتنی شۆفێری بارهەڵگرەکانیان داوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی مانگرتووان بوون و لە چەند شوێنێک پێکدادان لەنێوان شۆفێرەکاندا ڕوویداوە.
هێزەکانی ڕژیمی ئیڕان کە بە وتەی چاودێرانی سیاسی خۆی ئەو دووبەرەکییەی دروست کردووە،و لایەنی ئەو شۆفێرانە دەگرێت کە مانگرتن دەشکێنن.
پۆلیسی ئێران ڕایگەیاندووە: بەتوندی وەڵامی ئەو کەسانە دەدرێتەوە کە ئارامی ڕێگاکان تێکدەدەن و سزادەدرێن.
مانگرتن لە سەرتاسەری ئێران و بەتایبەتی لە پارێزگاکانی ورمێ، ئەسفەهان، سەبزەوار، زەرین شەهر، شاری کورد، و نایین-ی ئەسفەهان بەردەوامە.
شۆفێرەکان بە داواکاریی زیادکردنی کرێی بارهەڵگر و دابینکردنی کەلوپەلی بارهەڵگر بۆ شۆفێر و پێدانی مافی بیمە بە شۆفێرەکان، حەوت ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە کارکردن.
ک-ش