وه‌زیری دارایی و ئابووریی ئێران له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
مه‌سعوود كرباسیان وه‌زیری دارایی و ئابووریی ئێران له په‌رله‌مانی ئێران متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه و له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
مه‌سعوود كرباسیان وه‌زیری دارایی و ئابووریی ئێران له په‌رله‌مانی ئێران متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه و له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئێران بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئابووری له وه‌ڵات و دابه‌زینی به‌های تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دۆلار، كۆبوویه‌وه.
له دانیشتنی په‌رله‌ماندا پڕۆژه‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له وه‌زیری دارایی و ئابووریی ئێران مه‌سعوود كرباسیان خرایه ده‌نگدانه‌وه. له ئه‌نجامدا ١٢١ په‌رله‌مانتار متمانه‌یان به وه‌زیر دایه‌وه، ١٣٧ په‌رله‌مانتاریش متمانه‌یان پێ نه‌دایه‌وه و داوایان كرد كه كرباسیان له كاره‌كه‌ی دوورخرێته‌وه.
له پڕۆژه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی تۆمه‌تبار كرابوو به‌وه‌ی كه ناتوانێت قه‌یرانی ئابووریی وه‌ڵات چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنی پێویستی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه و ڕه‌چاوی شه‌فافیه‌ت و كۆنتڕۆڵی دارایی نه‌كردووه.
پڕۆژه‌كه ڕۆژی ١٩ی ئاب\٢٨ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن ٣٣ په‌رله‌مانتاری ئێرانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرابوو. ئه‌مه له دوای ئه‌وه هات كه له ٨ی ئاب\١٧ی گه‌لاوێژدا په‌رله‌مانی ئێران متمانه‌ی له وه‌زیری كار عه‌لی ڕه‌بیعی سه‌نده‌وه و له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
s.m