حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوە ئاشکرا کرد کە لە ژمارەیەک کێڵگەی پەلەوەریی لە پارێزگای دیالە و بابل نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبوەتەوە، ئەمڕۆش عەتوان عەتوانیی پارێزگاری بەغدا، لە ڕاگەیاندراوێکدا هاتنی مریشکی لەو کێڵگانەوە بۆ بەغدا قەدەغە کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگاری بەغدادا هاتووە: ئێمە بایەخ بە تەندروستی دانیشتوانی بەغدا دەدەین، بە مەبەستنی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە، ئەو بڕیارەکان دەرکردووە، هەربۆیە هەموو ڕێوشێوێنێک دەگرینە بەر بۆ نەهێشتنی ئەو نەخۆشییە.
هەروەها حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرای کردووە کە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە گەمارۆی ڤێرتنەری بۆ ماوەی ٢١ ڕۆژ خراوەتە سەر پارێزگاکە، بە مەبەستی لەناوبرنی تەواوەتی ئەو نەخۆشییە.
هاوکات نایف ئەوەشی ڕەتکردوەتەوە کە هیچ هاوڵاتییەک تووشی نەخۆشییەکە بووبن.