ڕووحانی: شكست به گه‌مارۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێنین
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕایگه‌یاند، شكست به‌و گه‌مارۆیه دێنن كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ئێران.
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕایگه‌یاند، شكست به‌و گه‌مارۆیه دێنن كه ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تییه سه‌ر ئێران.
دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی دیكه‌ی دژ به ئێران گرته‌به‌ر و له چوارچێوه‌ی گه‌مارۆدانی ئه‌و وه‌ڵاته‌دا ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه) چه‌ند ڕێكارێكی دیكه‌ی خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن ڕووحانی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند.
ڕووحانی گوتی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سووته‌مه‌نیی ئێران نه‌فرۆشرێت، به‌ڵام ئێمه سووته‌مه‌نیی خۆمان ده‌فرۆشین و شكستیش به‌و گه‌مارۆیه دێنین.
حه‌سه‌ن ڕووحانی ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات شه‌ڕێكی ئابوورییه له دژی ئێران، به‌ڵام پێویسته له‌وه تێبگات كه ناتوانێت له دژی ئێران زمانی هێز به‌كاربێنێت. سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ن له دژی هه‌موو شێوه‌كانی فشار خۆڕابگرن.
s.m