ڕووسیا، توركیا و ئێران له ئیسته‌نبووڵ كۆده‌بنه‌وه
سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركیاییه‌كه‌ی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» گرت.
سه‌رۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركیاییه‌كه‌ی «ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» گرت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، پۆتین و ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ی له سۆچی ڕێككه‌وتوون، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ڕاگه‌یه‌نرا كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان ڕووسیا، توركیا و ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.
دمیتری په‌سكۆڤ وته‌بێژی كرێملین به ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسی «Ria Novosti»ی ڕاگه‌یاندووه؛ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌ن گفتوگۆ كراوه، به‌ڵام هێشتا كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه.
به‌رپرسانی ڕووسیا، ئێران و توركیا له مانگی تشرینی دووه‌م\سه‌رماوه‌ز له سۆچی كۆبووبوونه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كانوونی دووه‌م\ڕێبه‌ندان-ی ئه‌م ساڵ له له سۆچی كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی سووریایان ئه‌نجامدا.
به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، كوردان ڕه‌تیان كرده‌وه به‌شداری كۆنگره‌كه ببن و ڕووسیایان به به‌رپرسیار بینی له ڕێ خۆش كردن بۆ هێرشه‌كانی توركیا دژی عه‌فرین.
ش. م