کەرکوک، ئێراق و بەریتانیا گرێبەستیان واژۆ کرد
وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە پارێزگای کهرکوکەوە، واژۆکردنی گرێبه‌ستێکى نه‌وتی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى به‌ریتانى ئاشکرا کرد.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە پارێزگای کهرکوکەوە، واژۆکردنی گرێبه‌ستێکى نه‌وتی له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى به‌ریتانى ئاشکرا کرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندێکی یاوه‌ری و نوێنه‌رانی کۆمپانیای نه‌وتى به‌ریتانى بریتیش پترۆلیوم، سه‌ردانی شاری که‌رکوکی کرد.
سەرەتا له بارەگای کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکوک، له‌گه‌ڵ پارێزگاری به وه‌کاله‌تی شاره‌که و به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیای نه‌وت کۆبوونه‌وەی ئەنجام داوە و پاشان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیرەکەی ئێراق ڕایگه‌یاند:
"ئامانج له سه‌ردانه‌که‌مان بۆ شاری کەرکوک ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێکی نه‌وتییه له‌گه‌ڵ گه‌وره کۆمپانیایه‌کی به‌ریتانی به ناوی بریتیش پترۆلیۆم.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکە ده‌بوایه له ساڵی ٢٠١٤ ئه‌نجام بدرایه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ڕاگیرا، بۆیە ئیستا ئەو گرێبه‌سته‌یان واژۆ کردوە.
جێگای ئاماژەیە لە پاش ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری باشوری کوردستان و ڕدەستکردنی کەرکوک بە حکومەتی ئێراقی، کۆپانیاکانی نەوتی بەریتانیا دوای چەند کاتژمێر لە گەڕانەوەی هێزەکانی ئێڕاق بۆ کەرکوک ئەوانیش چوونەوە شارەکە. ئەو کاتەش وا لێکدرایەوە، کە بەریتانیا دەستی لە ڕوداوەکانی کەرکوک دا هەبوبێت.