کەشتییە ئێرانی-یەکە نقوم بووە و ٣٢ سەرنشینەکەشی گیانیان لەدەستداو
دوای هەفتەیەک لە ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوت¬هەڵگری ئێرانی لە دەریاکانی دەوروبەری چیندا، حکومەتی ئێڕان گیان لە دەستدانی ٣٢ سەرنشین و نوقمبوونی تەواوەتی کەشتییەکەی ڕاگەیاند.
دوای هەفتەیەک لە ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی نەوت¬هەڵگری ئێرانی لە دەریاکانی دەوروبەری چیندا، حکومەتی ئێڕان گیان لە دەستدانی ٣٢ سەرنشین و نوقمبوونی تەواوەتی کەشتییەکەی ڕاگەیاند.
سەرۆکی دەزگای بەندەرەکان و دەریاوانی ئێران، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە کەشتی نەوت هەڵگریی سانچیی ئێرانی، کە ٣٠ سەرنشینی ئێرانی و دوو سەرنشینی بەنگلادێشی تێدابوو بە تەواوی نوقم بوو و هەموو سەرنشینەکانیشی گیانیان لە دەستداوە.
پێشتر تەرمی سێ لە سەرنشینەکانی ئەو کەشتییە دۆزرابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ محەمەد ڕاستاد، سەرۆکی دەزگای بەندەرەکان و دەریاوانی ئێران گیان لە دەستدانی ٢٩ سەرنشینەکەی دیکەشی ڕاگەیاند.
ڕاستاد ئاشکراشی کردووە، کە بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر کەشتییەکە نوقم بووە و ئێستا بە تەواوەتی نوقم بووە و هیچ بەشێکی لەسەر ئاو نەماوە.
ئەو کەشتییە سەدان هەزار لیتر گازی ئێرانیی هەناردە دەکرد بۆ کوریای باکور، هەفتەیەک پێش ئێستا ئاگر لەناو کەشتیەکەدا کەوتەوە و وردەوردە بە تەواوەتی نوقم بوو پێش ئەوەی تیمە فریاگوزارییەکان خۆیان بگەیەننە لای.