ئامنستی ئینتەرناشناڵ لە بارەی عەفرینەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمنیستی، سەرنجی خستە سەر کۆمەلکوژییەکانی سوپای تورکیا لە عەفرین و ڕایگەیاند؛ ژیانی هاوڵاتیان کەوتۆتە مەترسییەوە.

ئەمنێستی ئینترناشناڵ، بە راگەیەنراوێک ئاماژە به هێرشەکانی سوپای تورکیا لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی دەکات و ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا بۆردوومانی شوێنە مەدەنییەکان دەکات و هێرشی هێزە کوردییەکان لەوبارەیەوە زۆر لە هێرشەکانی سوپای تورکیا کەمترن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە خۆی دەسپێرێتە بەڵگە بەدەستخراوەکان و هەروەها وتەی ١٥ شایەتحاڵ و ئەو زانیارییانەی کە مانگی سووری کوردستان داویەتی، ئەو شوێنانەی کە بەهۆی هێرشەکانەوە کۆمەڵکوژییان تێدا ئەنجامدراوە، ئاشکرا دەکرێن.

ڕاگەیەنراوەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە لە سەر کانتۆنی عەفرین، هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ژیانیان لەدەست داوە و مەترسی ئەوە هەیە کە بە سەدانی دیکەش گیان لەدەست بدەن. 'لین مەعلوف'، کە یەکێکی لە بەرپرسانی ڕێکخراوەکەیە ڕایگەیاند کە ژیانی زۆرێک لە هاوڵاتیان لە مەترسیدایە.

ڕێکخراوەکە ئاماری کوژراو و بریندارانی مەدەنی بەپشت بەستن بە ئاماری مانگی سووری کوردستان کە چەند ڕۆژ لەمەوبە، بڵاوی کردبۆوە، ڕادەگەیەنێ و دەڵێت؛ ژمارەیەکی زۆر لە گوند و شارەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردوومان کراوە.