بە دیمەن

لە پاریس ستاندی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دانرا

لە گەڕەکی کۆربیلی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ستاندی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دانرا.

لە گەڕەکی کۆربیلی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاندی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دانرا. ستاندەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) دانرا. ستاندەکە بە وێنە و ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرایەوە.

لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە "کۆنسێرتی یەکگرتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لە پاریس ئەنجام دەدرێت.

ستاندەکە نزیکەی ٣ کاتژمێر بەردەوام بوو. چالاکییەکە بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.