دوای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه حكوومه‌تی سووریا له دووما چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هێرشێكی هاوبه‌شیان له دژی سووریا ئه‌نجامدا.
ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه، لایه‌نه هێرشبه‌ره‌كان، قه‌یرانی سووریا، هه‌ڵوێستی توركیا كه ماوه‌ی ٢ ساڵه پشتگیری ئێران و ڕووسیا ده‌كات و له دوای ئه‌م هێرشه خۆی له وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا نزیك كرده‌وه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوا.
به بابه‌تی سه‌ره‌كی ده‌ستپێده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له دوای بانگه‌شه‌كان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له دووما، هێرشیان كرده سه‌ر ڕژێمی سووریا. ئێوه چۆن له‌و هێرشه ده‌ڕوانن؟
هۆكاری ماوه‌درێژ و ماوه‌كورتی ئه‌م هێرشه هه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئامانجی دوور و نزیك هه‌ن. ده‌گوترێت كه به‌هۆی چه‌كی كیمیاوی ئه‌م هێرشه ئه‌نجامدراوه. ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد ئازاری چه‌كی كیمیاویمان بینیوه. ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌س له ڕووی تیۆرییه‌وه دژی ئه‌م چه‌كه كیمیاویانه بن، ئێمه وه‌ك كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازاری ئه‌و چه‌كانه‌مان بینیوه، له دژی ئه‌و چهكانهین. هه‌ر كه‌س ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌كارهێنابێت، ده‌بێ باجه‌كه‌ی بدات و له‌پێناو به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ش ڕێوشوێن بگرێنه‌به‌ر. به‌ڵام پێویسته لێكۆڵینه‌وه بكرێت كه ئایا كێ چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنا؟ چۆن به‌كاریهێنا؟ له كوێ به‌ده‌ستیان هێنا؟
پرسیارێكی دیكه‌ی گرنگیش ئه‌وه‌یه، ئه‌م چهكهكیمیاویانه بۆچی به‌كارهێنران؟ بۆچی هه‌میشه بژارده‌ی سه‌ربازی له سووریا سه‌رهه‌ڵده‌دات؟ ئایا جگه له بژارده‌ی سه‌ربازی، ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر بژارده‌ی سیاسی قسه بكه‌ین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی، پێویسته كێشه‌كانی سووریا به ڕێبازی سیاسی و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ر له هه‌ر كه‌سێكیش، پێویسته ڕژێمی سووریا ئه‌مه ببینێت. ئه‌و ڕۆژه‌ی قه‌یرانی سووریا ده‌ستی پێكرد، پێویست بوو ئه‌م كێشه‌یه‌ی بینیبا و بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وڵه‌كانی خستبوایه گه‌ڕ. هه‌تا ئه‌و كێشانه هه‌بن، ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌بێت ڕژێمی سووریا بزانێت كه قه‌یرانه‌كانی سووریا به سپاردنی ڕووسیا یان هێزه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر ناكرێن. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت سووریا بپارێزن، پێویسته له ڕێگه‌ی دیموكراتییه‌وه ئه‌و شته بكه‌ن.
«ئێمه لایه‌نێك نین»
له‌م بابه‌ته‌دا، ئێمه لایه‌ن نین. ئێمه نه لایه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه چه‌كی كیمیاوییان به‌كارهێناوه، نه لایه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ین كه هێرشیان ئه‌نجامداوه. له سه‌ره‌تاوه ئێمه شتێك ده‌ڵێین، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه پێویسته چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه پێكبێت. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی باسی چه‌كی كیمیاوی ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌مه ببینن كه له دژی عه‌فرین هێرشی گه‌وره ئه‌نجامدران، له عه‌فرینیش چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنرا، به سه‌دان كه‌س كوژران و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار كران. گه‌لی ئێمه بێ وار كران و ماڵه‌كانمان تاڵان كران. بۆچی كه‌س له دژی ئه‌مه ده‌نگی نه‌كرد؟ من دیسان دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، پێویست بوو بژارده‌ی سه‌ربازی، بژارده‌ی یه‌كه‌م نه‌بوایه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه چه‌كی كیمیاوییان به‌كارهێناوه، پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
له دوای هێرشه‌كه، بابه‌تێكی دیكه‌ش بوو به ڕۆژه‌ڤ، ئایا ئه‌م هێرشه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا؟ به تێڕوانینی ئێوه ئه‌م هێرشه به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت یان به‌رده‌وام نه‌بێت، چی ده‌بێت؟
هۆكاری ماوه‌درێژی ئه‌م هێرشه‌ش هه‌ن؛ ناكۆكی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا - ڕووسیا، ناكۆكی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌و هێزانه‌ی كه له سووریا سه‌رده‌ستن هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و هاوههڵوێستهكانیان نایانه‌وێت كه له سووریا هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكه‌وێته ده‌ستی ڕووسیا. دیداره‌كانی ئاستانا و هه‌ڵمه‌ته‌كانی له سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا نییه. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كاریگه‌ری ڕووسیا و ڕێككه‌وتنی نێوان ڕووسیا - ئێران و توركیا بشكێنێت. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ چالاك بكات. زۆر حساباتی به‌م ڕه‌نگه هه‌ن. ده‌یانه‌وێت وه‌ها بكه‌ن كه ئه‌مه‌ریكا له سووریا و هه‌رێمه‌كه ببێته هێزی یه‌كه‌م. ئه‌و شتانه‌ی له بانگه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی ده‌ركه‌وتن، ئه‌مانه بوون. ڕووسیا ئه‌مه‌ی بینی و زانی كه له گۆڕه‌پانی سووریادا به‌ته‌نیا نییه.
«له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه چاره‌سه‌رییه‌كی هاوبه‌شیان دۆزیه‌وه»
به‌م هێرشانه زه‌مینه‌ی بونیادنانی ڕێككه‌وتنێكیان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دروست كرد. ئه‌م هێرشه بۆ هێزهدژبهرهكان بوو به په‌یمانێك. نه وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یگوت كه هه‌موو شوێنێك هه‌ڵده‌وه‌شێنرێت و نه وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕووسیاش ده‌یه‌ویست. چاره‌سه‌رییه‌كی دوولایه‌نه‌یان دۆزیه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان به ڕووسیادا، چه‌ند شوێنێكی ڕژێمیان بۆردومان كرد. به‌م شێوه‌یه په‌یامی خۆیان دا. ویستیان بڵێن هه‌ر كات بمانه‌وێ ده‌توانین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه و پێویسته ئێوه‌ش بزانن كه ئێمه‌ش له‌م گۆڕه‌پانه‌دا هه‌ین. ویستیان بڵێن به‌بێ ئێمه زێده حسابات مه‌كه‌ن. بێگومان چه‌ند ئه‌نجامێكی ئه‌و كاره ده‌بێت. به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م كه هه‌نگاوی سه‌ربازی زۆر به‌رده‌وام بێت. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پڕۆسه‌ی ئاستانا، داهاتووی جنێڤ، په‌یوه‌ندیی ڕووسیا و توركیا و زۆر شتی دیكه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ئایا چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی به‌دیدێت یان نا؟
ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و ڕۆژه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا ده‌ستی پێكردووه، باسی ڕووخاندنی ڕژێمی ده‌كرد. له ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه له‌گه‌ڵ ڕووسیا مامه‌ڵه‌ی كرد و بوو به دژبه‌ری ئه‌مه‌ریكا. بۆ داگیركردنی عه‌فرین مۆڵه‌تیان له ڕووسیا وه‌رگرت. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا دوای ئه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌مه‌ریكای بینی، بۆچوونی خۆی گۆڕی و خۆشحاڵی خۆی پیشاندا. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌می ڕووسیا شیرین بكات، چه‌ند وه‌زیرێك باسی چاره‌سه‌ریی سیاسی‌یان كرد. پێویسته مرۆڤ ئه‌مه چۆن هه‌ڵسه‌نگێنێت؟
ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر شت به‌یه‌كه‌وه ده‌كات. سیاسه‌تێكی به‌پره‌نسیپی نییه. هه‌ر ڕۆژ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك دروست ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت. له بارودۆخی ئاڵۆز و ماوه‌كورتدا به‌م شێوه‌یه ده‌توانێت چه‌ند شتێك به‌ده‌ستبێنێت، به‌ڵام بۆ داهاتوو و بۆ بهرژهوهندییهستراتیژییهكان ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕێچكه‌یه به‌رده‌وام بێت. زه‌حمه‌ت ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران وه‌ك پێشتر بێت. په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و وه‌ڵاتانی ڕۆژئاواش وه‌ك پێشوو نابێت. پێویسته توركیا له‌مه‌ودوا ڕێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر. ڕووسیا دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی داگیركاری به توركیادا، داوای لێ ده‌كات چه‌ند شتێك جێبه‌جێ بكات. توركیا ئیدی ڕه‌چاوی زۆر حسابات ده‌كات. پێویسته ببینێت كه ئه‌مه‌ریكا و وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا له سووریا بێده‌نگ نین. بینی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هه‌ندێك شت هه‌ڵوه‌شێنێت و پڕۆسه‌یه‌كی نوێ بونیاد بنێت.
ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌رچه‌نده خۆی له ڕووسیاش نزیك بكاته‌وه، ئه‌ندامی ناتۆیه. شتێكی بچووك بوو، به‌ڵام سه‌ریان سوڕما له‌وه‌ی چی بكه‌ن. به‌پێی پێشبینی ئێمه، له مانگی داهاتوودا كه ڕووسیا بۆ توركیای دیاری كردووه، ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و په‌یمانانه جێبه‌جێ بكات، لایه‌نی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات، ناچار ده‌بێت له‌پێناو داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا چه‌ند بڕیارێكی نوێ بدات.
ئایا توركیا ده‌توانێت جه‌رابلووس، باب، عه‌زاز و عه‌فرین كه به هاوكاری ڕووسیا داگیركری كردوون، به هه‌نگاوێك بیخاته ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ؟
ئه‌م دۆخه‌ی هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێگه‌ی ئه‌وان به په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ناچێت. پێشتر ٢ بلۆكی جیهانی هه‌بوو، تۆ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هێزێك دروست ده‌كرد و ئیدی په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه ئاسان نه‌بوو. به‌ڵام ئیدی وه‌ها نییه. باوه‌ڕ ناكه‌م توركیا له ڕه‌گه‌وه ڕوو بكاته لایه‌نه‌كانی دیكه. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت كه حساباته‌كانی تێكناكهنهوه.
ده‌وڵه‌تی توركیا له مێژوودا زۆر جار به‌ڵێنی به ڕووسیا داوه، به‌ڵام نهیبردۆتهسهر. بۆ نموونه كاتێك كه ده‌وڵه‌تی توركیا بونیاد نراوه چه‌ند به‌ڵێنێكی به ڕووسیا و سۆڤیه‌ت دا، دواتر له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كان به‌رده‌وام نه‌بوون. ئایا ئه‌ردۆغان هه‌مان پلانی له‌ژێر سه‌ردایه؟
كۆتایی ئه‌ردۆغان كه‌وتن ده‌بێت. به‌ڵام كهوتنهكهشی ئاسایی نابێت، به دۆخێكی خراپ ده‌كه‌وێت. ئه‌ردۆغان به ڕێگه‌ی ئاسایی ناڕوات. من ئه‌مه له ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیاوه ناڵێم. ئه‌ردۆغان له هه‌رێمه‌كه هه‌ندێك یاری ده‌كات و ئه‌مه كۆتایی پێدێنێت. كاتێك بارودۆخه‌كه ڕوون بوویه‌وه ئه‌ردۆغان ناتوانێت وه‌ك پێشوو یاری بكات. چونكه كێشهناوخۆییهكانی ئه‌ردۆغان زۆرن. هیچ شتێكی به‌ناوی دیموكراتی نه‌هێشتووه، هیچ شتێكی به ناوی دادپه‌روه‌ری نه‌هێشتووه. ڕۆژی سه‌خت چاوه‌ڕوانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن. بۆ نموونه داگیركارییه‌كه‌یان له عه‌فرین، به دڵی ئه‌وان نابێت. بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌توانێت بڵێت به‌ده‌ستمهێنا و لێی جێگیربووم، به‌ڵام ڕۆژهسهختهكان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له چاوه‌ڕوانی ئه‌واندان. ئه‌نجامی ئه‌مه زۆر ده‌بێت.
ئێمه به ڕۆژهڤێكی گه‌ره‌م ده‌ستمان پێكرد، به‌ڵام ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی كوردان عه‌فرینه. له عه‌فرین به‌رخۆدانی سیاسی و جڤاكی به‌رده‌وامه. هه‌ندێك ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كان گوتیان «له‌عنه‌تی كوردان». ئێوه ده‌رباره‌ی دوایین بارودۆخی به‌رخۆدانی عه‌فرین چی ده‌ڵێن؟
ئێستا ٣ له ٤ به‌شی گه‌لی عه‌فرین له وار، ماڵ و موڵكی خۆیان دوورن. ئه‌گه‌ر ٣ له ٤ی دانیشتوان له شوێنی خۆیان كرابن، مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شوێنه داگیركراوه. ئه‌م دۆخه ده‌ریده‌خات كه له‌وێ زوڵمێك هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌ل له ده‌ره‌وه مابێته‌وه، مانای ئه‌وه‌یه كه گه‌ل هێزی ئه‌وێ قبووڵ ناكات. به‌ڵام هه‌روه‌ها پیشانی ده‌دات كه گه‌ل له‌گه‌ڵ دۆزی خۆیه‌تی. گه‌له‌كه‌مان له بارودۆخێكی زۆر سه‌ختدا خۆی ڕاده‌گرێت. هێزهسهربازییهكانی ئێمه‌ش چالاكییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌م گه‌له‌كه‌مان خۆڕاده‌گرن، هه‌م له ده‌ره‌وه‌ش هه‌موو گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو عه‌فرین له‌سه‌رپێیه. له‌پێناو عه‌فرین تێكۆشانی سیاسی و دیپلۆماتیی ئێمه به‌رده‌وامه. گه‌له‌كه‌مان له شه‌هبا به به‌رخۆدان و هه‌ڵوێستی خۆی، په‌یامی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز به جیهان ده‌دات كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت خاكی خۆیان ڕزگار بكه‌ن. به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی باسی مافی مرۆڤ و دهستوورهنێونهتهوهییهكان ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی عه‌فرین خۆیان كه‌ڕ و كوێر ده‌كه‌ن. ئێمه به به‌رخۆدانی خۆمان چاوی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ها ده‌كه‌ین كه ده‌نگی ئێمه ببیستن. به بۆچوونی ئێمه ئه‌م به‌رخۆدانه گه‌وره‌تر ده‌بێت و ده‌بێته زه‌مینه بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگییه‌كان.
ئێوه باسی تێكۆشانی دیپلۆماتییتان كرد. دیدارهدیپلۆماتییهكانتان له‌پێناو ئازادیی عه‌فرین له چ ئاستێكدایه؟
خه‌باتی ئێمه‌ی دیپلۆماتی له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژئاواوه به‌رده‌وامه. به‌ڵام له دوای بارودۆخی ئه‌م دوایه‌ی عه‌فرین خهباتهكانمان زیاتر بوون. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌ڵاتان و لایه‌نه‌كان دانوستان ده‌كه‌ین. ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی ئێمه دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ده‌ڵێن، له دژی داگیركاریی عه‌فرینین. به هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ڵێن له دژی ئه‌وه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و سهوداكارییهی له عه‌فرین كردیان زۆر له‌و قسانه واوه‌تر بوو.
به‌ر له دوو ڕۆژ ده‌وڵه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ئه‌نجومه‌نێكیان بۆ عه‌فرین دروست كردووه. ئێوه پێشتر ئه‌و ئهنجومهنهتان به «ئه‌نجومه‌نی خائینان» ناوبردبوو. له دژی دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێویسته هه‌ڵوێست چۆن بێت؟
كاتێك مرۆڤ ده‌ڵێت داگیركاری، پێویست به قسه‌یه‌كی دیكه ناكات. هه‌موو شتێك له‌به‌رچاوه. ئه‌وان هه‌ر چی دروست بكه‌ن و هه‌ر ناوێكی لێ بنێن، هه‌ر داگیركهرن. چه‌ته و خائینن. هه‌ر كوردێك بچێته نێو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و ڕه‌وایه‌تی به داگیركاری بدات، خائینه. ئه‌وه‌ی پشتگیریشی ده‌كات، خائینه و دوژمنی گه‌لی كورده. هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ڵێت دیموكراتم، سووریاییم، له هه‌ر شوێنێك ده‌ژی پێویسته له دژی ئه‌وه بوه‌ستێته‌وه و هه‌رگیز هاوكاره‌كانی داگیركه‌ران قبووڵ نه‌كات. پێویسته هه‌ر كه‌س و به‌تایبه‌ت كوردان ئه‌مه قبووڵ نه‌كه‌ن.
كوردان پێویسته نه‌هێڵن له هیچ شوێنێك ئه‌وانه خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری عه‌فرین پیشان بده‌ن. هه‌ر پارتی و هێزێكی كورد ئه‌گه‌ر پشتگیری ئه‌و خائین و سیخووڕانه بكات، وه‌ك ئه‌وان سه‌یری ده‌كرێت. پێویسته هیچ هێزێكی كورد ڕه‌وایه‌تی به‌و خائینانه نه‌دات. پێویسته گه‌له‌كه‌شمان له دژی ئه‌و خائینانه هه‌ڵوێستی خۆی پیشان بدات. هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌شمان ڕوونه.
ئێوه گوتتان ٣ له ٤ی گه‌لی عه‌فرین له واری خۆی دوورن. به‌پێی دهستوورهنێونهتهوهییهكان ئه‌گه‌ر وه‌ڵاتێك له دژی داگیركردنی وه‌ڵاتێكی دیكه نه‌وه‌ستێته‌وه یان نه‌توانێت بوه‌ستێته‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت به ١٠٠ هه‌زار ئیمزای گه‌ل كه له ههرێمهداگیركراوهكه ده‌ژین، بابه‌ته‌كه بباته دادگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی. خه‌باتێكی ئێوه‌ی به‌م شێوه‌یه دروست بوو، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆچی تا ئێستا ده‌نگیان لێ نه‌هاتووه؟
كاتێك هێرشهداگیركارییهكان له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیان پێكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو ناوهندهنێونهتهوهییهكان بێ هه‌ڵوێست مانه‌وه و له به‌رانبه‌ر ڕووسیا و توركیا بوون به ناوه‌ندی ته‌ماشاكار. له عه‌فرین چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنرا به‌ڵام بێده‌نگ بوون، كه‌چی به‌ریتانیا گوتی ڕووسیا ژه‌هرخواردی سیخووڕێكی كردووه، ده‌ستبه‌جێ ٢٠ ده‌وڵه‌ت پهیوهندییهدیپلۆماتییهكانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕاگرت. ئه‌مه جووتهستانداردی ئه‌وانه. له دژی داگیركاری هه‌ڵوێستیان پیشان نه‌دا، هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی كه كۆچی كردووه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ نه‌كرد. هه‌موو پێداویستییه‌كانی ئه‌م گه‌له ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ر و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دابینیان ده‌كه‌ین. قتوویهك ده‌رمانیشیان بۆ ئه‌م گه‌له نه‌ناردووه.
له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا، دوا گوتهتان چییه ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی عه‌فرین؟
له عه‌فرین به‌رخۆدانێكی گه‌وره هاته ئاراوه و به‌رده‌وامه. گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر شوێنێك بێت پێویسته به‌رخۆدان گه‌ش بكات. ئێمه هه‌رگیز له عه‌فرین داگیركاری قبووڵ ناكه‌ین. له‌پێناو ئازادیی عه‌فرین، پێویسته ئێمه له هه‌موو مه‌یدانێك به‌رخۆدان بكه‌ین. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به یادی قاره‌مان و شه‌هیدانی عه‌فرین، سه‌رفرازی ده‌كه‌ینه دیاری بۆ گه‌له‌كه‌مان.
دیمانه‌كه به ڤیدیۆ
s.m