ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی عه‌فرین: له‌دوای بڕیاری ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ٣٣ سیڤیل شه‌هید بوون
ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند به‌هۆی هێرشی ٤٤ ڕۆژی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ٢١٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند به‌هۆی هێرشی ٤٤ ڕۆژی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ٢١٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دوایین ئاماری قوربانیانی سیڤیلی هه‌رێمی عه‌فرینی ئاشكرا كرد. به‌پێی ئاماره‌كه تا ئێستا ٢١٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه ٣٣ هاوڵاتییان له دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان شه‌هید بوون.
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌نجێلا ڕه‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین، له ماوه‌ی ٤٤ رۆژی ڕابردوودا ٢١٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه له‌نێویاندا ٢٨ منداڵ و ٢٥ ژن هه‌ن. ڕاشیگه‌یاند ٦١٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون كه له‌نێویاندا ٧٦ منداڵ و ٨٢ ژن هه‌ن.
ئه‌نجێلا ڕه‌شۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربه‌ستی له سووریا داوه، به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا ٣٣ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه له‌نێویاندا ١٥ ژن و منداڵێك هه‌یه.
ڕه‌شۆ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی داگیركاریی توركیا، هاوڵاتیان ناچار بوون ماڵ و مووڵكی خۆیان بهجێبهێڵن و ڕوو له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كانتۆنی عه‌فرین بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له هه‌رێمه‌كه ده‌رمان كه‌مه و بارودۆخی شه‌ڕ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژن و منداڵانی هه‌رێمه‌كه دروست كردووه. وتیشی ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی كانتۆنی عه‌فرین به هه‌موو دهرفهتهكانییهوه خزمه‌تی گه‌ل ده‌كات.
s.m