ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشلۆ دامه‌زرا
هێزه سه‌ربازییه‌كانی شاری قامیشلۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشلۆ-یان ڕاگه‌یاند.
هێزه سه‌ربازییه‌كانی شاری قامیشلۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشلۆ-یان ڕاگه‌یاند.
هێزه سه‌ربازییه‌كانی شاری قامیشلۆی هه‌رێمی جزیر به مه‌ڕاسیمێك له شه‌هیدگه‌ی شه‌هید ده‌لیل سارووخان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشلۆ-یان ڕاگه‌یاند.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، هێزه سه‌ربازییه‌كان، نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی و كه‌سایه‌تی و هاوڵاتییان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماده بوون.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) پڵنگ قامیشلۆ گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، دوای تێكشكاندنی داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ده‌ستیان به قۆناغێكی نوێ له تێكۆشانی دژبه داعش كردووه. ناوبراو گوتی، قه‌سه‌ده له كاتێكی وه‌ها گرنگدا سه‌رله‌نوێ خۆی ڕێكده‌خاته‌وه و زیاتر خۆی به‌ڕێكخستن ده‌كات.
پڵنگ سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له ناوچه‌كه و گوتی، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان پاراستنی ناوچه‌كه‌یه له تێرۆر و هاوكاریكردنی هاوڵاتییانه له ڕووی ئه‌منی.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی جزیر ته‌لعه‌ت یونس گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی قامیشلۆی له شه‌ڕڤانان، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و دانیشتوانی قامیشلۆ پیرۆز كرد.
ڕایگه‌یاند، «قه‌سه‌ده، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به تێكۆشانی خۆیان له دژی داعش به جیهانیان ڕاگه‌یاند كه ئیراده‌ی ئه‌وان بۆ پاراستنی هه‌رێمه‌كه هه‌رگیز ناشكێت و به پیتی زێڕین له مێژووی به‌رخۆداندا نه‌خشێنراوه.»
یونس گوتی، ئامانجی ئه‌وان سووریایه‌كی دیموكراتییه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به هێزێكی وه‌ها هه‌یه. ته‌لعه‌ت یونس هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه خواست له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه.
s.m