ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی (مه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی هاریكاریی مرۆیی كۆبوویه‌وه كه له باكووری سووریا كار ده‌كه‌ن. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له ناوه‌ندی مه‌سه‌ده له عه‌ین عیسا به‌ڕێوه‌چوو، باس له پێشهاته‌كان و دیداره‌كانی نێوان مه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سووریا كرا.
«كاریگه‌ری له كاری ڕێكخراوه‌كانی هاریكاری ناكه‌ن»
ئیلهام ئه‌حمه‌د به توندی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن «مه‌سه‌ده باكووری سووریا ڕاده‌ستی ڕژێمی سووریا ده‌كات». ناوبراو گوتی: «له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌رباره‌ی خزمه‌ت و هاریكاریی مرۆیی بۆ گه‌لی هه‌رێمه‌كه گفتوگۆیان كردووه، دیداره‌كان كاریگه‌ری له ڕێكخراوه‌كانی هاریكاریی مرۆیی ناكه‌ن كه له باكووری سووریا كار ده‌كه‌ن.»
هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده ده‌ستنیشانی كرد كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژێم له باكووری سووریا ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندرووستی، كێشه‌ی ئاو له ته‌بقا و كێشه‌ی په‌روه‌رده له منبج گفتوگۆیان كردووه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كان كرد كه به‌رده‌وامی به كاره‌كانی خۆیان بده‌ن له هاریكاریكردنی خه‌ڵك له هه‌رێمه‌كه.
s.m