پێشتر له ٢٢ گوندی ئێزدییه‌كان له عه‌فرین ٢٥ هه‌زار ئێزدی ده‌ژیان، به‌ڵام له دوای داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا، ئێزدییه‌كان ئاواره‌بوون. زۆرینه‌ی ئاوارهئێزدییهكانی عه‌فرین ده‌ڵێن، له شه‌نگال چی‌یان به‌سه‌ر هێنرا، له عه‌فرین دووباره‌یان بووه‌ته‌وه. ده‌شڵێن، فشاریان لێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر ببنه موسوڵمان.
هه‌تا ئێستا ٧٣ فه‌رمان له دژی ئێزدییه‌كان پێكهاتوون، فه‌رمانی یه‌كه‌م ساڵی ١٢٤٦ له لایه‌ن به‌دره‌دین لوولوو، ئه‌تابه‌گی زه‌نگی له مووسڵ به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان هێنرا. دوایین فه‌رمانیش له لایه‌ن ئاكه‌په‌ی نوێ-عوسمانی و داعش له دژی گه‌لی ئێزدی كرا. له هه‌موو فه‌رمان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا ئیسلام به‌كارهێنراوه.
كوردانی ئێزدی كه ئه‌و قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی له دژییان كراوه به «فه‌رمان» ناوده‌به‌ن، دوایین كۆمه‌ڵكوژی و دڕندایه‌تی هه‌ره گه‌وره‌ی داعشیان له ٣ی ئابی ٢٠١٤ له شه‌نگال بینیوه. به‌هۆی فریاكه‌وتنی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنانی ئازاد - یه‌ژا ستار، ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یتوانی به ده‌ستی داعش ئێزدییه‌كان له‌نێو ببات. ئه‌م جاره‌ش هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئێزدی لێ ده‌ژین.
ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌چه‌ته‌كانی، كاتێك له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار ده‌ستیان به هێرشی داگیركردنی عه‌فرین كرد، ٢٢ گوندی ئێزدییهكانیشیان داگیركرد. گونده‌كانیان سووتاندن، ههڵیانوهشاندن و تاڵانیان كردن. ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه به‌ناچاری وارگه‌ی خۆیان جێهێشتووه، له ناوچه‌ی شێراوای كانتۆنی شه‌هبا له‌نێو هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی ژیاندا ده‌ژین. به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئێزدییه‌كان له عه‌فرین، به‌ر له هێرشی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ٢٥ هه‌زار هاوڵاتیی ئێزدی له هه‌رێمه‌كه ده‌ژیان. له دوای داگیركردنی شاره‌كه زۆربه‌یان ناچاربوون هه‌رێمه‌كه بهجێبهێڵن.
«نه‌ده‌بوایه جیهان بێده‌نگ بێت»
سه‌میر نه‌مر كه له گوندی فه‌قیرا-ی عه‌فرین ئاواره‌ی كه‌مپی به‌رخۆدان بووه له كانتۆنی شه‌هبا ده‌ڵێت: نهمانویستله هه‌رێمه‌كه بچینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا به ناچاری گونده‌كه‌مان جێهێشت. ناوبراو ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌موو كوردان.
«ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له گونده‌كان ماون كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و به زۆر ده‌یانبه‌نه مزگه‌وته‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیانكه‌نه موسوڵمان. نابێ جیهان له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا بێده‌نگ بێت.»
ئه‌مه‌ر به‌ره‌كاتی - ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ كه خه‌ڵكی گوندی فه‌قیرا-یه، له دوای هێرشه‌كانی داگیركه‌ر سه‌ره‌ڕای كه‌مئه‌ندامبوونی ناچار بووه چه‌ندین كاتژمێر به‌پێ بڕوات و خۆی بگه‌یه‌نێته ناوچهئارامهكان. ناوبراو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گونده‌كه‌یان كردووه، به نابه‌دڵی و ناچاری له گونده‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه. ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بۆردومانی فڕۆكه نه‌بوایه، هه‌رگیز له گونده‌كه‌م نه‌ده‌ڕۆیشتم.
«شه‌نگالیان وه‌بیرهێنامه‌وه»
فیدان، ژنێكی ئێزدییه كه گونده‌كه‌یان «قه‌سته‌ل جیندۆ» له لایه‌ن فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بێ ناوبڕ بۆردومان كراوه. ئه‌و پاش ئه‌وه‌ی له گونده‌كه‌ی كۆچی كردووه بۆ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین، به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشی داگیركه‌ر و داگیركردنی شاری عه‌فرین، جارێكی دیكه ئاواره بووه‌ته‌وه و ڕووی له كانتۆنی شه‌هبا كردووه. فیدان ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی ئایین و نامووسی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، له گونده‌كه‌مان ده‌رچووین. شه‌نگالیان وه‌بیرهێنامه‌وه. كچێكم هه‌یه و بیرم لێ كرده‌وه. بۆیه ناچار بووم واری خۆم جێبهێڵم.
«هه‌موو شتێكمان له دوای خۆمان به‌جێهێشت»
ژنێكی دیكه‌ی ئێزدی به ناوی خاتوون كه له گوندی فه‌قیرا كۆچی كردووه و ئێستا له گوندی بابلنێس-ی سه‌ر به ناحیه‌ی فافینێ ده‌مێنێته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌موو شتێكیان له دوای خۆیان جێهێشتووه. ده‌ڵێت: ئێمه ئێزدین، ترساین كه ئه‌وه‌ی له شه‌نگال كرا، له عه‌فرینیش بكرێت. ئێمه‌ش ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین، بۆیه لێره‌ین.
«نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كوێیه، ئایا مردووه؟»
حه‌مید شێخ عیسا، یه‌كێك له پیر-ه‌كانی ئێزدییه‌كانه، ناڕه‌زایی توند له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌كوێیه؟ ئایا مردووه؟ بۆچی وه‌ك مردوو دیاره و له به‌رانبه‌ر زوڵم هیچ هه‌نگاوێك نانێت؟
ناوبراو ئیدانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌م بێده‌نگییه شه‌رمه‌زارییه بۆ هه‌موو جیهان.
«ده‌یانه‌وێ به زۆر بمانهكهنه موسوڵمان»
سوعاد حسۆ، هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له عه‌فرین ٢٢ گوندی ئێزدییه‌كان هه‌ن و به‌ر له داگیركردنی عه‌فرین ٢٥ هه‌زار ئێزدی له هه‌رێمه‌كه ژیاون. ناوبراو ده‌ڵێت: له دوای هێرشه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین، به‌شێكی گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كان ناچاربوون شاره‌كه جێبهێڵن. ئه‌وانه‌شی كه ماون له هه‌رێمه‌كه، له‌ژێر زه‌خت و فشاری ده‌وڵه‌تی توركیا و چهتهكاندان.
هاوسه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئێزدییه‌كانی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشت كه له گونده‌كانی خهزفا و باسووفان، به زۆر ئێزدییه‌كانیان له مزگه‌وت كۆكردۆته‌وه و زه‌ختیان لێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه موسوڵمان.
«هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كرێت»
سووعاد حسۆ داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه خاوه‌نداری له ئێزدییه‌كان بكات و ده‌ڵێت: زۆر ئێزدی له لایه‌ن سوپا و چه‌ته‌كانی توركیاوه به دیل گیراون.
«كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ دیسان ئاواره بووه، ویستیان ئه‌وه‌ی له شه‌نگال كردیان لێره‌ش بیكه‌ن. ئێمه له هه‌موو گونده‌كانی شه‌هبا بڵاوبووینه‌ته‌وه. هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز ده‌ست له عه‌فرین به‌رناده‌ین.»
s.m