ئێزدییه‌كانی ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له‌ژێر مه‌ترسیی كۆمهڵكوژیدان
هاووڵاتیانی ئێزدیی دانیشتووی گوندی كمارێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له‌ژێر مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چهتهكاندان.
هاووڵاتیانی ئێزدیی دانیشتووی گوندی كمارێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له‌ژێر مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژیی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چهتهكاندان.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی كه هێرشیان كردبووه سه‌ر گوندی كمارێ شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لنووسره دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كه، په‌لاماری هاووڵاتیانی سیڤیل ده‌ده‌ن و مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژكردنیان له‌سه‌ره.
s.m