شاندێکی نێونەتەوەیی سەردانی ئەنجومەنی منبجیان کرد
شاندێک کە پێکهاتبون لە فەرماندەکان و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش سەردانی شاری منبجیان کرد.
شاندێک کە پێکهاتبون لە فەرماندەکان و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش سەردانی شاری منبجیان کرد.
شاندێک لە فەرماندەکان و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەگەڵ فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجدا کۆبوونەوە.
بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئارامی و بەرگریی، ئەمڕۆ لە شاری منبج کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا.
شاندەکە لەلایەن فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی منبج محەمەد مستەفا، وتەبێژی ئەنجومەن شەڕڤان دەروێش، فەرماندارانی ژن و ئەندامانی فەرمانداریی ئەنجومەنی سەربازییەوە پێشوازییان لێکرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەردەست کەوتوون، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشکەوتنی هاوکاریەکانی نێوانیان کردووە.
وتەبێژی شاندی هاوپەیمانان ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە منبج و ناوچە ڕزگارکراوەکان دەمێننەوە بۆئەوەی پاراستن و ئاسایشی هەرێمەکە مسۆگەر بکەن.
ک-ش