بانگەوازی تەڤ دەم، بۆ پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە عەفرین گیریان خواردووە

تەڤ دەم، بۆ پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە عەفرین گیریان خواردووە بانگەوازی ئاراستەی دەزگەو رێخکخراوەکانی مافی مرۆڤ وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە پەلە بە هانای ئەو هاووڵاتییانەوە بچن.

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی-تەڤ دەم،دەربارەی دۆخی هاووڵاتیانی عەفرین بەیاننامێکی بڵاو کردەوە.

 لە بەیاننامەکەی تەڤ دەمدا هاتووە: دوای بەرخۆدانیێکی مێژوویی کە گەلەکەمان بە هەمو پێکهاتەکانەوە لە شاری عەفرین کردیان، بە رخۆدان لە دژی هەمو ئەکنیکی سەربازی کە لە ژێر بۆردمانی چڕی فڕۆکەکانی تورکیادا ئەنجامدرا،

سوپای تورکیا بە هەمو هێزی خۆی وبە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی جەنگی هەمو شوێنە مەدەنییەکان، دام ودەزگە خزمەتگوزارییەکان، نەخۆشخانە، شوێنەوارە مێژوییەکان، مەدرەسە، وشوێنە ئائینییەکانی کردە ئامانج و بە سەدان هاووڵاتی مەدەنی شەهیدد و بریندار بوون.

تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- تەڤ-دەم، لە بارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە عەفریندا گیریان خواردووە، بانگەوازیی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی کرد کە هاوکارییان بکەن.

ئەمڕۆ تەڤ-دەم ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانە بڵاوکردەوە کە لە عەفریندا گیریان خواردووە و جیهانی لە بارەی مەترسییەکانی سەر ژیانیان هۆشیارکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوی تەڤ-دەم دا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتیانە شەهیدبوون، شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، گواستیاننەوە بۆ شوێنی پارێزراو لە شەڕ، بەڵام ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوەندی شارەکەدا ماون کە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە داگیرکراوە، لە چەند کاتژمێری سەرەتای داگیرکردنی عەفریندا، تیرۆریستەکان هەموو رێگاکانی بەرەو دەروەی شاریان داخست و ڕێگایان نەدا هاوڵاتیان لە شار بچنە دەرەوە، ئەوەش مەترسییەکی گەورە لە سەر ژیانیان دروستدەکات، تیرۆریستەکان هاوڵاتیانیان بە بارمتە گرتووە و ئەوەش لە دژی هەموو یاسا و مافە نێودەوڵەتییەکانە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە وەک دەستەی بەڕێوبەریی تەڤ-دەم ئەو کردەوەیە بە توندی شەرمەزاردەکەین، بانگەوازیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە ئەرکیان لە بارەی دۆخی مەترسیداری ئەو هاوڵاتیانەدا جێبەجێ بکەن، بەپەلە بۆ ڕگارکردنی ئەو هاوڵتیانەی لە ناو شاردا گیریان خوردووە، بەتایبەتی ژنان و منداڵان، کارێک ئەنجام بدەن.

لە کۆتایی بەیاننامەکەی  تەڤ-دەم دا هاتووە، کە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و بەرخۆدانمان بۆ رزگارکردنی گەلەکەمان، و ئازادکردنی عەفرین لە دەستی داگیرکەران یەک هەنگاو  پاشەکشە ناکەین.

ک-ش