باوکی شەهید باشوور بۆدرێژەدانی ڕێبازی کوڕەکەی لە عەفرینە

یەکێک لە شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم، شەهید "باشوورسۆرانە" باوکی و دایکی شەهید محەمەد هادی ناسراو بە باشوور سۆران، لە شاری هەولێرەوە خۆیان گەیاندووەتە شاری عەفرین. دایکی دوو شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کە ئەویش هاتووەتە عەفرین وتی: عەفرین هەمومانی کۆ کردەوەتەوە.

 

باوکی شەهید باشوور سۆران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسەکەمان وتی: من و دایکی شەهید باشوور لە هەولێرەوە هاتووین کە لە نزیکەوە سەرکەوتنی عەفرین ببینین و داوام لە هەڤاڵان هەیە کە ئەگەر ئیزن بدەن نە هێڵم چەکەکەی شەهید باشوور لە سەر عەرز بمێنێتەوە و منیش بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی عەفرین تا دوا دڵۆپی خوێنم شەڕ بکەم.

دایکی سیپان غەریب و چەکدار هەڵۆ کە هەر دوو کوڕەکەی لە پێناو پاراستنی کوردستاندا شەهید بوون، داوای لە هەر چوار بەشی کوردستان کرد کە لەسەر ڕێبازی عەفرین لە دەوری یەک کۆببینەوە، و وتی: من لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتومەتە عەفرین تا پشتیوانی خۆمان لە گەلی عەفرین ڕابگەێنین.

ر.م