به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی سیڤیل-ی ڕه‌قا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆر كرا
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیڤیل-ی ڕه‌قا عومه‌ر عه‌لووش له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گرێسپی تیرۆر كرا. ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكرد.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیڤیل-ی ڕه‌قا عومه‌ر عه‌لووش له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له گرێسپی تیرۆر كرا. ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكرد.
عومه‌ر علووش، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سیڤیل-ی ڕه‌قا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی - مه‌سه‌ده له ماڵی خۆی له شاری گرێسپی به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه. دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ته‌رمی ناوبراو گه‌یشته كۆبانێ و له مه‌ڕاسیمێكی شكۆداردا پێشوازی لێ كرا. بڕیاره سبه‌ینێ ته‌رمی عومه‌ر عه‌لووش له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید دیجله» له كۆبانێ به‌خاك بسپێردرێت.
ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی - مه‌سه‌ده به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیرۆركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌توندی ئیدانه كرد. مه‌سه‌ده سه‌ره‌ڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كوشتنی عومه‌ر عه‌لووش، كوشتنی ئازادی، دادپه‌روه‌ری دیموكراتییه، هه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنی پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی سووریایه.
«١٤ی مارس\٢٣ی ڕه‌شه‌ممه هاورێ عومه‌ر عه‌لووش به‌زانابوون له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه و چووه كاروانی شه‌هیدانی ئازادی. ئێمه ئه‌م كرده‌وه‌یه كه له لایه‌ن دوژمنانی ئازادی ئه‌نجامدراوه، به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین. سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ین.»
مه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند: شه‌هید عومه‌ر نه‌یویستووه له وه‌ڵاتی خۆی بچێته ده‌ره‌وه و هه‌تا دوایین ساته‌كانی ژیانی، خزمه‌تی گه‌ل و وه‌ڵاتی خۆی كرد. ئامانجی ئه‌و بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد بوو بۆ ته‌واوی گه‌لانی سووریا.
s.m