هه‌زاران عه‌فرینی ڕوو له جندرێس ده‌كه‌ن
هه‌زاران كه‌س كه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌ژین، ڕوویان له ناوچه‌ی جندرێس كرد كه شه‌ڕێكی سه‌ختی تێدا ڕووده‌دات و به‌چڕی بۆمباران ده‌كرێت.
هه‌زاران كه‌س كه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌ژین، ڕوویان له ناوچه‌ی جندرێس كرد كه شه‌ڕێكی سه‌ختی تێدا ڕووده‌دات و به‌چڕی بۆمباران ده‌كرێت.
هێزه‌كانی داگیركه‌ر ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژێكه زۆر به‌سه‌ختی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین. فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بێ ناوبڕ بۆمبارانی ناوه‌ندی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن.
له ژماره‌یه‌كی زۆری گونده‌كانی ناوچه‌كه، له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سه‌رباز\چه‌ته‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌رێكی سه‌خت له ئارادایه.
هه‌زاران كه‌س كه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین ده‌ژین، بۆ پشتیوانی كردن له به‌رخۆدانی گه‌لی جندرێس به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وتن.
ئاپۆڕای گه‌ل له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی دێرسم له عه‌فرین كۆبوونه‌وه و به كاروان ئۆتۆمبێل ڕوویان له ناوچه‌كه كرد.
s.m