به‌هۆی هێرشی توركیا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له ماباتای عه‌فرین شه‌هید بوون
له ئه‌نجامی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گونده‌كانی مهركا و كاخرا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتای عه‌فرین ٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
له ئه‌نجامی بۆمبارانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گونده‌كانی مهركا و كاخرا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتای عه‌فرین ٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
هێرشی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه. سوپای توركیای داگیركه‌ر گونده‌كانی مهركا و كاخرا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ماباتا-ی بۆمباران كرد. له ئه‌نجامدا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل به ناوه‌كانی «شێخ محه‌مه‌د عه‌لووش - ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵان - دانیشتووی گوندی مهركا» و «ئه‌سه‌د عیزه‌ت - ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵان - دانیشتووی گوندی كاخرا» شه‌هید بوون. هاوڵاتییه‌كیش به ناوی «عه‌بدولره‌حمان - ته‌مه‌ن ٨٦ ساڵان» بریندار بوو.
له ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی شه‌هید بوون. به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستیی عه‌فرین تا ٤ی مارس\١٣ی ڕه‌شه‌ممه، ٢١٢ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون كه له‌نێویاندا ٢٨ منداڵ و ٢٥ ژن هه‌ن. هه‌روه‌ها ٦١٢ هاوڵاتیش بریندار بوون كه له‌نێویاندا ٧٦ منداڵ هه‌ن.
s.m