به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له ڕۆژی ٤٤دا به‌رده‌وامه. سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به هه‌موو هێزی ته‌كنیكی سه‌ربازییه‌وه هێرش ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رخۆدان بشكێنن. له سه‌رانسه‌ری هێڵی به‌رخۆدان؛ له ناوه‌ندی شیێ و گونده‌كانی، ناوه‌ندی جندرێس و گونده‌كانی، ناوه‌ندی ڕاجۆ و گونده‌كانی، شه‌را و ده‌ڤه‌ری نێوان بلبلێ و شه‌را تۆپباران و هێرش به چه‌كی قورس به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها له به‌یانییه‌وه بۆمبارانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه به‌رده‌وامه و فڕۆكه‌ی سیخووڕیش به ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
سوپای داگیركه‌ر ده‌یان جار ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێس، شیێ و ڕاجۆی كرده ئامانجی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و تا ئێستا بۆردومان به‌رده‌وامه.
به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان به‌رده‌وامه. له گونده‌كانی مستكا و ئه‌ره‌ندێ-ی ناوچه‌ی شیێ، گونده‌كانی ههمیلكێ و قیێ-ی ناوچه‌ی جندرێس، گوندی حاجی خه‌لیل-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ، گونده‌كانی به‌راڤا و قهلقینا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را له‌م ساتانه‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه. هاوكات له ناوه‌ندی ناوچه‌ی شیێ شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
s.m