بۆسنە ٢٥ چەتە و خێزانەکانیانی لە کەمپەکانی سوریا وەرگرتەوە
ڕاگەیەنرا ژمارەیەکی لە چەتە ئیسلامیە توندڕەوەکانی بۆسنە – هەرسک کە چووبوونە سوریا و شەڕیان کردبوو، لەگەڵ خێزانەکانیان وەرگیرانەوە.
ڕاگەیەنرا ژمارەیەکی لە چەتە ئیسلامیە توندڕەوەکانی بۆسنە – هەرسک کە چووبوونە سوریا و شەڕیان کردبوو، لەگەڵ خێزانەکانیان وەرگیرانەوە.
وەزارەتی بەرگیری بۆسنە و هەرسک ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان ٢٥ چەتەیان لە کەمپەکانی سوریا وەگرتووەتەوە کە ٧ چەتەیان بەشداریان لە ڕیکخستنە تیرۆریستیەکاندا کردووە.
هەروەها باسی ئەوەشی کرد، ١٢ منداڵ و ٦ ژنیان گەڕاندووەتەوە بۆ سارایبۆسنای پایتەخت و هەموویان لە کەمپەکانی سوریا کۆکراونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەت، ٧ چەتە کە لە سوریا و عێراق بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە کاری تیرۆریستی کردووە، بۆ دادگا گواستراونەتەوە.
پێشبینیدەکرێت ٣٠٠ کەسی خەڵکی بۆسنە – هەرسک لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ بەشداریان لە داعش و ڕێکخستنەکانی تردا کردووە. نیوەیان پیاوان و ٨٠ کەسیش منداڵن.
بە پێی پێشبینیەکان نزیکەی ١٠٠ کەسی بۆسنە و هەرسکی لەناو داعشدا کوژراون و نزیکەی ٥٠ کەسیش گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان. لە بۆسنە و هەرسک تا ئێستا نزیکەی ٢٤ کەس بە هۆی ئەوەی هەوڵیانداوە بەشداری لە ڕیزەکانی داعشدا بکەن، ساڵیک تا چوار ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.
چاودێران دەڵێن سزای ئەو کەسانەی دەبنە داعش و تاوان ئەنجامدەدەن سووکدەکرێت.
ف.ق