'بۆ ڕۆژئاوا هەستینە سەرپێ'
دەفاند ڕۆژئاوا داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە چالاکی ١٩ی مانگی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
دەفاند ڕۆژئاوا داوای کرد هەموو کەسێک بەشداری لە چالاکی ١٩ی مانگی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
دەفاند ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە بەر چاوی هەموو جیهان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕژێمی فاشیستی تورک بە داگیرکەری و کۆمەڵکوژی هەوڵی گۆڕینی دیموکرافی هەرێمەکە دەدات و هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە، هیزە ئینتەرناسیۆنالەن و گەلانی هەرێمەکە بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن.
هەروەها ئاماژە بەوەکرا، لە هەموو جیهان گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان و ئازادی ژ بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا هەموو ڕۆژێک لە چالاکیەکان بەردەوامە و دەبنە دەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە دەرەوەی شەڕی بەرژەوەندی ڕووسیا، ئەمریکا و هەموو دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان بە هێزی خۆی تێکۆشان دەکات. بەو هۆیەوە بە ناوی پلاتفۆرمی دەفاند ڕۆژئاوا ئەوروپا بانگەوازیمان بۆ هەموو هێزە دیموکراتەکان و گەلە دیموکراتەکان هەیە بەشداری لە خۆپیشاندانی ١٩ی ئەم مانگە ببن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، کات و شوێنی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
کاتژمێر ١١:٠٠
سەرەتا: Ebertplatz (Düsseldorf, Essen, Duisburg, Dortmund, Münster, Bielefeld)
لقی دووەم: Clodwigplatz (Köln, Aachen, Bonn, Troisdorf)”
ف.ق