بەهۆى تۆپبارانى سوپاى تورکیا بۆ ناوەندى عەفرین ٧ هاووڵاتى شەهیدبون

سوپاى داگیرکەرى تورکیا دەستیکردووەتەوە بە تۆپبارانکردنى ناوەندى شارى عەفرین و بەو هۆیەوە ٧ هاووڵاتى شەهیدبوون.

سوپاى داگیرکەرى تورکیا بە تۆپى جۆرى ئۆبیس دەستیکردووەتەوە بە تۆپبارانکردنى ناوەندى شارى عەفرین و بەو هۆیەوە ٧ هاووڵاتى شەهیدبوون.

سوپاى داگیرکەری تورکیا لەگەڵ چەتەکانى داعش و بەرەى نوسرە، بە تۆپی جۆرى ئۆبیس دەستیانکردووەتەوە بە تۆپبارانکردنى ناوەندى شارى عەفرین، کە سەدان هەزار هاووڵاتى لەو شارەدان. دەوڵەتى تورکیا هێرشەکانى بە مەبەستى کۆمەڵکوژکردنى هاووڵاتیانى عەفرین ئەنجام دەدات.

لە هێرش و تۆپبارانەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوەندى شارى عەفرین، ٧ هاووڵاتى شەهیدبوون و چەندین هاووڵاتى تریش برینداربوون.

ر.م