بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە بۆسەرعەفرین ٦ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون

سوپای داگیرکەری تورکیا لە دوێنێ ئێوارە تا وەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شاری عەفرینی تۆپباران کرد. بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە لانی کەم ٦ هاووڵاتی مەدەنی شەهید و ژمارێکی زۆرلە هاووڵاتیان بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورکیا لە دوێنێ ئێوارە تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شاری عەفرینی تۆپباران کرد. بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە لانی کەم ٦ هاووڵاتی مەدەنی شەهید و ژمارێکی زۆرلە هاووڵاتیان بریندار بوون.

سوپای تورکیای داگیرکەر بەردەوامە لە تۆپباران و بۆردمانی عەفرین. ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە بە سەدان هەزارهاووڵاتی مەدەنی لە شاری عەفرین ژیان دەکەن.

ک-ش