بەڕێکردنی کاروانی هاوکاری هاووڵاتیانی هەرێمی فورات بۆ گەلی عه‌فرین

لە بەردەوامی ناردنی کاروانی هاوکاری هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمى فورات-ی باکووری سووریا ١٥ بارهه‌ڵگر پێداویستى کە پێکهاتووە لە مادەی خۆراکی و جل و بەرگ و پێداویستی ژیانییان بۆ گەلی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا بەڕێکرد.

ئه‌مڕۆ ١٥ بارهه‌ڵگر له‌و خۆراک و که‌لوپه‌له‌ى، که‌ خه‌ڵکى هه‌رێمى فورات کۆیان کردبوه‌وه‌، گه‌یه‌ندرایه‌ ده‌ست هاووڵاتییانی عه‌فرین له‌ شه‌هبا.

دوابە داوی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا  بۆسەر عەفرین، بەسەدان هەزار هاووڵاتی عەفرینی بە ناچار ڕوویانکردە کانتۆنی شەهبا. و لە لایەن بەڕێوەبەری کانتۆنی شەهباوە خەریکی دامەزراندنی کەمپێکی گەورەن بۆ هاووڵاتیانی عەفرین.

بەڕێوەبەری کانتۆنی شەهبا ڕایانگەیاند کە تا ئیستا هیچ لایەن و ڕێکخراوێکی مرۆیی هاوکاری کۆچبەرانی عەفرینی نەکردووە و هەمو ئەو هاوکارییانەی کە هاتووە لە لەیەن گەلی ڕۆژئاواوە بووە .

 لەدرێژەی هاوکارییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمەکانی ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆ ١٥ بارهه‌ڵگر له‌و خۆراک و که‌لوپه‌له‌ى، که‌ گەلی هه‌رێمى فورات کۆیان کردبوه‌وه‌، گه‌یه‌ندرایه‌ ده‌ست هاووڵاتییانی عه‌فرین له‌ کەنتۆنی شه‌هبا.

ک-ش