بە سەدان هەزارهاووڵاتیانی مەدەنی عەفرین مەترسی کۆمەڵکوژ کردنیان لەسەرە

سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوێنێ ئێوارەوە دەستی کردووە بە بۆردمانی شاری عەفرین. ئەم بۆردمانانە لە کاتێکدایە کە بەسەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە عەفرین ژیان دەکەن.

لە دوێنێ ئێوارەوە بە هۆی بۆردمانەکانی سوپای تورکیا لەسەرعەفرین ٨ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە ٤ لە شەهیدەکان منداڵن و هەروەها بە دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

 هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی ٥٥ خۆیدایە. لە دوێنێ ئێوارەوە فرۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا دەستی کردووە بە بۆردمانی گەڕەکەکانی ئەشرەفییە، تیریندێ،مەحمودییە، هەروەها تەواوی شاری کردووەتە ئامانجی تۆپ خانەکانی خۆی.

بە هۆی بۆردمانەکانی سوپای تورکیا لەسەرعەفرین ٨ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە ٤ لە شەهیدەکان منداڵن و هەروەها بە دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

 سەرەڕای بۆردمانی چڕی فڕۆکە و تۆپبارانی عەفرین هاووڵاتیان ژیانی ئاسایی خۆیان دەکەن.

جێگای ئاماژەیە کە ئیستاکە لە عەفرین بەسەدان هەزارهاووڵاتی ژیان دەکەن ، کە بە هۆی بۆردمانەکانی سوپای تورکیا مەترسی کۆمەڵکوژکردنیان لەسەرە.

 

ک-ش