بە هۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، منداڵیکی دیکە بریندار بوو

سوپای داگیرکەری تورکیا کە لەعەفرین تاوابی شەڕ ئەنجام دەدات، ئەمڕۆ لە ڕیگەی فڕۆکە جەنگییەکانیەوە ناوەندی عەفرینی بۆردمان کرد.

بە هۆی بۆردمانەکانی ئەمڕۆی عەفرینەوە منداڵێک بریندار بوو.

 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕەکی ئەشرەفییەی عەفرینان بۆردمان کرد.

 بەهۆی ئەو بۆردمانەوە منداڵیکی تەمەن ١٤ ساڵان بەناوی عێزەت حوسەین بە سەختی بریندار بوو. ئەو منداڵە بریندارە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە کراوە وباس لەوە دەکرێت کە دۆخی تەندروستی ئەو بریندراە ناجێگیرە.

 لە ماوەی ٥٣ ڕۆژی شەڕ لە عەفرین، سوپای تورکیا بە شێوازێکی پلان بۆداڕیژراو هێرشی هاووڵاتییانی مەدەنی و سەرچاەکانی ژیانیی عەفرین دەکات.

بە هۆی ئەو هێرشانەوە تا ئیستا بە سەدان هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون.

 بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین، بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین ، تا ئیستا زیاتر لە ٢١٢ هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون .

لە ناو شەهیدەکاندا ٢٨ منداڵ و ٢٥ ژن هەیە.

هەتاکو دەڕوات دۆخی هاووڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین سەخت تر دەبێت و مەترسی کۆمەڵکوژی گەورەتر هەیە.

ک- ش