ته‌رمی ١٨ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له عه‌فرین به‌خاك سپێردران
هه‌زاران هاوڵاتیی كانتۆنی عه‌فرین به مه‌ڕاسیمی شكۆدار ته‌رمی ١٨ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیان به‌خاك سپارد.
هه‌زاران هاوڵاتیی كانتۆنی عه‌فرین به مه‌ڕاسیمی شكۆدار ته‌رمی ١٨ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرینیان به‌خاك سپارد.
گه‌لی كانتۆنی عه‌فرین به مه‌ڕاسیمێكی به‌شكۆ ته‌رمی ١٨ شه‌هیدیان به‌خاك سپارد كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌هید بوون. له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه هاوڵاتیی سیڤیل، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایش، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌ركی خۆپاراستن، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پاراستنی جڤاك - هه‌په‌جه و شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكراتی - قه‌سه‌ده هه‌ن.
ئه‌و ١٨ شه‌هیده‌ی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین به مه‌ڕاسیمێك له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌خاك سپێردران.
مه‌ڕاسیمه‌كه به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ئازادی ده‌ستی پێكرد، هاوكات شه‌ڕڤانان مه‌ڕاسیمی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا.
خه‌لیل عه‌فرین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كانتۆنی عه‌فرین له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: گه‌لی عه‌فرین له به‌رانبه‌ر سوپایه‌كی تێرۆریستی كه داعشی دامه‌زراندووه، به‌رخۆدانێكی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌بات.
وتیشی: جاری یه‌كه‌مه له مێژوودا كه گه‌ل له‌نێو شه‌ڕێكی سه‌ختدا، په‌یوه‌سته به خاكی خۆیه‌وه و له به‌رانبه‌ر هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و تۆپبارانه‌كان خۆڕاده‌گرێت.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، نووشان حسێن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: گه‌لی عه‌فرین بڕیاری داوه له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدانی ئازادی بڕوات، به‌رخۆدان كه ٣٩ ڕۆژی تێپه‌ڕاندووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانگوت: «عه‌فرین هه‌ڵده‌وه‌شێت» بوو به وه‌ڵام.
ته‌رمی شه‌هیدان به دروشمه‌كانی «شه‌هید نامرن» و «بژی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور له لایه‌ن گه‌له‌وه به‌خاك سپێردران.
s.m