ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له عه‌زاز ڕوویدا
له هه‌رێمی عه‌زازی باكووری سووریا كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی داگیركراوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
له هه‌رێمی عه‌زازی باكووری سووریا كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی داگیركراوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٣:٠٠ له هه‌رێمی عه‌زاز-ی باكووری سووریا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شوێنێكی نزیكی بینای «ئه‌نجومه‌نی ناوچه» كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه دامه‌زرێندراوه، ڕوویداوه.
پێشبینی ده‌كرێت كه ته‌قینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به شه‌ڕی ناوخۆی نێوان چه‌ته‌كانی «جه‌بهه‌ت شهمیه» و «سوڵتان مووراد». گرووپی سوڵتان مووراد گرووپێكی چه‌ته‌یه كه له لایه‌ن میت-ی توركیا دامه‌زرێندراوه و زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی توركمانن. گرووپی جه‌بهه‌ت شهمیه-ش له گرووپهعهرهبییهكانی سه‌ر به توركیا پێكهاتووه.
s.m