به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ ١٢ كه‌س بریندار بوون - نوێكراوه‌ته‌وه
له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ١٢ كه‌س بریندار بوون.
له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له ئه‌نجامدا ١٢ كه‌س بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كاتژمێر ١٧:٤٥ له گه‌ڕه‌كی ویستایهی شاری قامیشلۆ له نزیك دێر (كڵێسا)ی ئه‌زرا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا ١٢ كه‌س بریندار بوون. تیمه‌كانی فریاگوزاری خێزا زوو گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواسته‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ڕێوشوێنی تووندییان گرته‌به‌ر.
ناوی به‌شێك له برینداره‌كان: باهۆز خه‌لیل مه‌حموود (٣٧)، ژان خالید (٨)، بارسوم لۆكا، سه‌میر سلێمان، سامی عه‌بدۆ، فه‌هیمه شه‌معوون و ئه‌لیسا ئاسیا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له شاری حه‌سه‌كه ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.
هێزه‌كانی ئاسایش له حه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی ٧ ڕۆژ به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلیان قه‌ده‌غه كرد.
s.m