تورکیا سەربازەکانی لەسەر سنوور زیاد دەکات؛ ئه‌مه واتای چییە؟
تورکیا کە پارچەکانی سیستمی ئێس-٤٠٠ی وەرگرت، لە هەمان کاتدا سەربازه‌کانی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرد.
تورکیا کە پارچەکانی سیستمی ئێس-٤٠٠ی وەرگرت، لە هەمان کاتدا سەربازه‌کانی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرد.
تورکیا کە پارچەکانی سیسته‌می ئێس-٤٠٠ی وەرگرت، لە هەمان کاتدا سەربازەکانی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کرد. دەوڵەتی تورک هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوو وه‌رگێڕان له ئەمەریکا ده‌كات و پەیامی ئەوەی ده‌توانێت پلانه‌كانی ئەمەریکا لە هەرێمەکە پووچه‌ڵ بكاته‌وه، ده‌داته ڕووسیا. به‌م شێوه‌یه بۆ دامه‌زراندنی «ناوچه‌یه‌كی ئارام» داوای مۆڵەت دەکات.
دەوڵەتی تورک كه لە ساڵی ٢٠١٦-ه‌وە لە سووریا به یاریی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ئەمەریکا و ڕووسیا به‌شێك له ناوچەکانی سووریای داگیر کردووە، هەوڵ دەدات ئەو یارییه له‌سه‌ر سیستمی ئێس-٤٠٠ درێژه پێبدات و بۆ داگیرکردنی ڕۆژاڤا-باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیەوێت مۆڵه‌ت لە هێزە نێودەوڵەتییەکان وەرگرێت.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی حكوومه‌تی ئەمەریکا و ناتۆ، ده‌وڵه‌تی تورك پارچە سەرەتاییەکانی سیستمی بەرگریی موشەکی ئێس-٤٠٠ی لە ڕووسیا وەرگرت. لە هەمان ڕۆژدا دەستی بە زیادکردنی سەربازەکانی لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
دەوڵەتی تورک سەربازی ناردنه سنووری شێخلەر. کۆبانێ، گرێسپی و سەرێکانی. هەوڵ دەدات پێش هاتنی شاندی ئەمەریکا بۆ هەڵسەنگاندنی «ناوچەی ئارام» دەستی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات.
سوپای تورک بەو ئامانجە هەندێک تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ناردووه‌ته سەر سنووری گرێسپی و سەرێکانی. لە ١٠ ی تەمووزەوە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشه‌كانی لە چه‌ند خاڵێك جێگیر كردووه.
ده‌نگۆی «هەندێک بلۆكی دیوارە کۆنکرێتییهكانی سه‌ر سنوورلابراون»، کە لە هەندێک ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوکرایەوە، ڕاست نین. ٣ لەو پارچه دیوارە کۆنکرێتییانەی کە لە به‌رانبه‌ر گوندی عەزیزیهی سەرێکانی-ن، بۆ چەند كاتژمێرێك لابران و دواتر له شوێنەکانی خۆیان دانرانەوە.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دەوڵەتی تورک لە گرێسپی و تەواوی هێڵی سنوور ژیانی ڕۆژانه بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامه.
پیلانەکان بۆ «ناوچەی ئارام»
بۆ «ناوچەی ئارام» کە داوا دەکرێت لەسەر سنووری ڕۆژاڤا دروست بکرێت، ماوەیەکە لەنێوان ئەمەریکا، تورکیا و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ چاوپێکەوتنەکان بەردەوامن.
تورکیا دەیەوێت ناوچەکە لە دێرکەوە دەستپێبكات هەتا پردی قەرەقۆزاخ و بە قووڵایی ٣٠ کم بێت. هەروەها دەیەوێت ناوچەکەش لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادا بێت.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند، هەر پلانێك کە تورکیای تێدا بێت ئێمە بە هیچ جۆرێک قبووڵی ناکەین. ده‌بێت ناوچەکە لەژێر چاودێریی هێزە نێونەتەوەییەکاندا بێت. به‌شداربوونی تورکیاش لەنێو هێزە نێونەتەوەییەکان بە مەرجی کۆتایی هاتنی داگیرکاریی توركیا لە عەفرین بەستراوەتەوە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە بە ناوبژیوانی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت، پلانێكی دیكه خرایەڕوو کە بەپێی ئەو پلانه ئەو ناوچەیە نابێت بگاتە نێو شارەکان و بە قوڵایی ٥ کم ده‌بێت. هەروەها لە ناوچەکەشدا خاڵی پشکنینی هێزە نێونەتەوەییەکان ده‌بێت.
ئەو پلانه کە وەک پلانی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا جەیمس جێفری ناوی ده‌برێت، ماوەیەکە هەڵدهسهنگێنرێت. ئەمەریکا چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ بەرپرسانی به‌ریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و هەندێک لە دەوڵەتانی ئەورووپا لەو چوارچێوەیەدا دیداری ئەنجام دا.
شاندی ئەمەریکا دەچێتە تورکیا
بڕیاره لەم هەفتەیەدا شاندێكی ئەمەریکا بچێته تورکیا و دۆخی تەکنیکیی پلانه‌كه لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هه‌ڵسه‌نگێنێت. بەڵام دەوڵەتی تورک کە لەبەر وەرگرتنی سیستمی ئێس-٤٠٠ لەنێو ترس و نیگه‌رانی ڕێكاره‌كانی «CAATSA» دایە، بە بۆچوونی «باشترین پاراستن هێرشه» سەرباز و ئامێره سەربازییه‌كان لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر ده‌كات.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی توركیا له ئه‌مه‌ریكای ده‌كات
دەوڵەتی تورک سەرەڕای زیادکردنی هێزە سەربازییەکانی خۆی لەسەر سنووری ڕۆژئاوای کوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی «ڕووی خۆم لە ئەمەریکا وه‌رده‌گێڕم» له ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ده‌كات. بەو شێوەیە هەوڵ دەدات کە دەسەڵاتی خۆی لە سهوداكاریدا بەهێز بکات. ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی «لەگەڵ ڕووسیا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌م» له ئەمەریکا دەکات و ده‌یه‌وێت ئامانجه عوسمانییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
پەیامی «دەتوانین ئەمەریکا لە ناوچەکە ده‌ربكه‌ین» دەداته ڕووسیا
ئه‌ردۆغان لەلایەکی دیكه‌شه‌وه پەیامی «ئێمە دەتوانین پلانه‌كانی ئەمەریکا لە ناوچەکە تێكبده‌ین و ئەمەریکا لە هەرێمە ده‌ربكه‌ین» دەداته ڕووسیا کە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ڕووسیا-ئێران-تورکیا ئاماژەی پێدابوو.
دەوڵەتی تورک لەم ڕۆژانەدا هێرشەکانی خۆی لە ناوچەکانی شەهبا زیاتر کردووە و بەم شێوەیە دەیەوێت دۆخی ئیدلب هەتا ماوەیەک بەڕێوە ببات.
خەیاڵی میساقی میللی
ئەردۆغان بە هێرشێك لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیەوێت کوردان لە دێرکەوە هەتا حەلەب بخاتە ژێر هێڵی نێونەتەوەیی و بەو شێوەیە لە شەنگالەوە خۆی بگەیەنێتە مووسڵ و کەرکووک. بۆ ئەو ئامانجه‌شی كه جێبه‌جێكردنی میساقی میللییه، بە تایبه‌ت داوای مۆڵەت لە ئەمەریکا ده‌كات.
هەڵوێستی ئەمەریکا دیار نییە
ئەمەریکا کە لە ئیدلب پشتیوانی لە تورکیا دەکات، بۆ داگیرکردنی عەفرین زەمینهی ئامادە کرد و لە دژی وەرگرتنی ئێس-٤٠٠ هەڵوێستێكی جددی پیشان نه‌دا، له دژی پلانه‌كانی دەوڵەتی تورک کە ده‌یه‌وێت هه‌رێمه‌كه سەرلەنوێ بكاته مه‌یدانی شه‌ڕ، نازانرێت هەڵوێستێکی چۆن پیشان دەدات.
لە دژی ئەو پیلانانەی دەوڵەتی تورک گەلانی هەرێمەکە و هێزەکانی پاراستنیش ئامادەکاری خۆیان بكه‌ن.
گەلانی هەرێمەکە و هێزەکانی پاراستن ئامادەکاری خۆیان دەکەن
لە دژی پیلانە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گەلانی هه‌رێمه‌كه‌ش بڕیاری چالاکییان وەرگرت. لە ئه‌گه‌ری هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كاندا، ئەگەر شەڕ ڕووبدات تەنها لە ناوچەیەکدا نامێنێتەوە. پێشبینی ده‌كرێت ساڵانی دوور و درێژ بەردەوام بێت.
s.m