تەقینەوەیەک لە ناوچەى زەرگانی حەسەکە روویدا
لە ناوچەى زرگانی حەسەکە خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى تەقاندەوە.
لە ناوچەى زرگانی حەسەکە خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوى تەقاندەوە.
تەقینەوە خۆکوژییەکە لە کاتژمێر دەورووبەری ٢٢:٠٠ی شەوی رابردوودا روویدا. تەقینەوەکە زیانی ماددیی بە ئۆتۆمبێلەکان و دوکانەکانى دەورووبەری تەقینەوەکە گەیاند.
هێزەکانى ئاسایش دەستبەجێ چوونە شوێنى تەقینەوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و رێوشوێنى ئەمنیى بەرفراوانیان گرتەبەر.
ر.م