تەڤ- دەم: داگیرکاری تورکیا لەعەفرین مەترسییە لەسەرتەواوی سووریا
پاڕت ولایەنەکانی ناو تەڤ-دەم: داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین مەترسییە لەسەر هەمو سووریا وپێکهاتەکانی. تەڤ-دەم بانگەوازی ئاراستەی هەمووان کرد کە خاوەنداریەتی لە عەفرین بکەن.
پاڕت ولایەنەکانی ناو تەڤ-دەم: داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین مەترسییە لەسەر هەمو سووریا وپێکهاتەکانی. تەڤ-دەم بانگەوازی ئاراستەی هەمووان کرد کە خاوەنداریەتی لە عەفرین بکەن.
پارت و لایەنەکانی ناو تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی- تەڤ دەم، لە بەیاننامێکدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان لەهەمبەر عەفرین شەرمەزارکرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی کرد کە لە هەمبەر تاوانە دژە مرۆڤیەکانی تورکیا بێدەنگ نەبن.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا جارێکی دیکە پشتگیری لە بەرخۆدان-ی سەردەم کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت رێکخستنە یاساییەکان و ئینتەرناسیۆنالەکان و ڕێکخستنە مرۆییەکان کۆتایی بەو کردەوانەی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین بهێنن.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەم ئەم خاڵانەی خوارەوە کراوە:
" گەل و شەڕڤانان لە دژی داگیرکەران بەرخۆدانی بکەن"
گەلی عەفرین لە هەمبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا تێکۆشان دەکات .شەڕڤانی یەپەگە ویەپەژە لە دژی داگیرکاری سوپای تورکیا چلاکی ئەنجام دەدەن و تائیستا گورزی سەختیان لە سوپای تورکیا داوە.
زمانی دەوڵەتی تورکیا دوژمنایەتی و هێرشە، بەڵام ئەو تاتوانێت لە هەمبەر بەرخۆدان وتێکۆشانی گەلی عەفرین ئاستەنگی دروست بکات. گەلی ئێمە تا کۆتایی بۆ گەییشتن بە ئازادی تێکۆشان بکات.
" ئەو داگیرکاری تورکیا بووەتە مەترسی لەسەر تەواوی سووریا"
مانەوەی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین داگیرکارییە و ئەو داگیرکارییە مەترسیێکی گەورەیە لەسەر تەواوی سووریا و پێکهاتەکانی. ئەردۆغان دەیەوێت وەک سەدەی پێشوو داگیرکاری خۆی لە ناوچەکە زۆرتر بکات.
هەڵکردنی ئاڵای تورکیا لەعەفرین و سەپاندنی زمان و سیستەمی خۆی لەسەر گەلی عەفرین داگیرکارییە و سیاسەتێکە لەدژی چارەسەری قەیرانەکان و ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا.
ئێمە وەک تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی پشتگیری خۆمان لە بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین دووپات دەکەینەوە، و ئەو سیاسەتەنەی دەوڵەتی تورکیا کە لەهەمبەرعەفرین ئەنجامی دەدات بە توندی شەرمەزار دەکەین.
" گەل ئەنجومەنی خائینەکان دادگایی بکات"
هەروەها ئێمە ئەو مەجلیسەی کە لەسەر دەستی دەزگەی هەواڵگری تورکیا دروست بووە بە توندی شەرمەزار دەکەین، ئەو مەجلیسە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیر کەرکاردەکات، و داوا لە گەلی عەفرین دەکەن کە لە ژێر سێبەری داگیرکاری تورکیا کۆببنەوە.
ئەوە خیانەتێکی گەورەیە کە لەگەلەکەمان دەکریت و گەل هیچکات ئەوە لە بیر ناکات.
"بانگەوازی خاوەنداریەتی لە عەفرین"
تەڤ-دەم ڕایگەیاندوە: بانگەوازیی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، کە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن، دەوڵەتی تورکیا خاکی عەفرین داگیردەکات و دەست بە سەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیاندا دەگرێت، دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنان و منداڵان و لە بەرامبەردا هاوڵاتیان ناچاردەبن خۆیان بکوژن بۆ ئەوەی خۆیان لەو دەستدرێژییانە بپارێزن.
" بەرخۆدان بەردەوامە"
لە کۆتاییدا ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ گەلی عەفرین-ی بەرخۆدێر دووپات دەکەینەوە. لە ملی سیاسی و دیپلۆماتیکەوە بەرخۆدان بەردەوامە. ئێمە سەری ڕێز دادەنەوێنین بۆ بەرخۆدانی عەفرین و شەهیدان-ی عەفرین، لە ئەنجامدا عەفرین ڕزگار ببێت.
گەلی عەفرین بە ئیرادە وبەرخۆدانی خۆیان بەسەر دوژمندا زاڵ ببن.