جەیش ئەسووار؛ شەڕڤانانی خۆیان لە ڕەقا دەکشێننەوە ودەچن بۆپاراستنی عەفرین
وتەبێژی فەرمی جەیش ئەسووار، ڕایگەیاند کە ئەوان هێزەککانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشاندەوەتەوە و بەرەو عەفرین بەڕی کراوون.
وتەبێژی فەرمی جەیش ئەسووار، ڕایگەیاند کە ئەوان هێزەککانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشاندەوەتەوە و بەرەو عەفرین بەڕی کراوون.
وتەبێزی فەرمی جەیش ئەسووار"ئەبوئەمیر ئیدلبی، لە ناو شاری ڕەقا لە ڕاگەێندراوێکی چاپەمەنیدا وتی: ئەو هاووڵاتیانەی کە لە شەهبا و ئیدلبەوە لەبەر شەڕ کۆچیان کردبوو بۆ عەفرین ، ئیستاکە گیانیان لە مەترسیدایە و ڕۆژانە لێیان دەکوژرێت. ئێمە بڕیارمان داوە کە گەلی خۆمان بپارێزین و یارمەتی یەپەگە بکەین.
ئەبو ئەمیر ئاشکرای کرد کە لە ڕەق ٣ هەزارشەڕڤانمان هەیە،ئێمە ئیستا بەشێکی هەرە زۆر لە هێزەکانمان بەڕی کرد بۆ عەفرین.
ئەبو ئەمیر ئەوەشی وت: کە هیچ جیاوازیێک لە نێوان داعشی ڕەقا و داعشی عەفریندا نییە، و بۆ پاراستن و ڕزگارکردنی گەل لە دەستی داعش شان بە شانی یەپەگە لە دژی داگیرکەران لە عەفرین شەڕ ئەکەن.
ئەبو ئەمیر ڕایگەیاند کە دوای ڕزگار کردنی گەلی عەفرین دووبارە بگەڕێنەوە بۆ ڕەقا.