'خاکی خۆمان بەجێ ناهێڵین'

ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێ کانی بریندار بوون، ڕقی خۆیان لە دژی داگیرکەریی و قڕکەڕی دەربڕی.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرخۆدانێکی مەزندا لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە.

ئەو خەڵکە سڤیلەی لە شارە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوێنێ بۆ پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردنی لە بەرخۆدان و ڕوویان کردە سەرێکانی، بوونە ئامانجی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان.

بەهۆی هێرشەکەوە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا، لانی کەم ٧٨ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی جیاواز لە ناوچەکە. هەندێک لە بریندارەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

برینداران ڕایانگەیاند گەلی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ گەلانی دیکە لەناو یەکێتی و یەکگرتن دایە وتیان "خاکی خۆمان بۆ هیچ کەسێک بەجێ ناهێڵین و هەتا کۆتایی تێدەکۆشین".

ف.ق