خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین بۆ ڕێگرتن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دژی گه‌لی عه‌فرین، بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین بۆ ڕێگرتن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دژی گه‌لی عه‌فرین، بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد.
ئه‌مڕۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین له چواڕیانی نه‌ورۆزی شاری عه‌فرین به‌به‌شداری سه‌دان كه‌س په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
عوسمان شێخ عیسا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری عه‌فرین به‌ناوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی ٥١ی ڕۆژه سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی له دژی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین، به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: داگیركاریی توركیا شه‌ڕێكی تایبه‌ت له دژی گه‌لی هه‌رێمه‌كه ده‌كات. ئاوی بڕیوه و فێرگه‌كان ده‌ڕووخێنێت و خوێندكاران له مافی په‌روه‌رده بێبه‌ش ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه ماڵی هاوڵاتیان وێران كراون و هاوڵاتیان كۆچبه‌ر بوون.
«سیاسه‌تی فاشیزمی توركیا ئیراده‌ی گه‌لی هه‌رێمه‌كه ده‌كاته ئامانج و ده‌یه‌وێت گه‌لی ڕه‌سه‌ن له هه‌رێمه‌كه ده‌ربكات. ئه‌گه‌ر دۆخی عه‌فرین گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بێده‌نگیی ڕای گشتییه.»
عوسمان شێخ عیسا ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌گه‌ر بێده‌نگی نه‌شكێنن، عه‌فرین ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌بێته‌وه.
«بانگه‌وازی ئێمه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه حقووقییه‌كان ئه‌وه‌یه كه له به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌ردۆغان بێده‌نگن نه‌بن و هێرشی سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین بوه‌ستێنن.»
دواتر ئاپۆڕای گه‌ل به كاروانێكی ده‌یان ئۆتۆمبێلی به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی ئه‌شره‌فیه چوو. له‌وێ چالاكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كاتی لێدوانه‌كه‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی عه‌فرین، فڕۆكه‌سیخووڕییه‌كانی توركیای داگیركه‌ر به ئاسمانی هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه.
s.m