خۆپیشاندانی دژ به داگیركاری له شه‌هبا كۆتایی پێهات
ڕێپێوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دژ به داگیركاری كه به به‌شداری سه‌دان هاوڵاتیی عه‌فرین و كانتۆنی شه‌هبا ساز كرا، به په‌یامی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین و پێداگری له‌سه‌ر به‌رخۆدان كۆتایی پێهات.
ڕێپێوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دژ به داگیركاری كه به به‌شداری سه‌دان هاوڵاتیی عه‌فرین و كانتۆنی شه‌هبا ساز كرا، به په‌یامی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین و پێداگری له‌سه‌ر به‌رخۆدان كۆتایی پێهات.
ئه‌مڕۆ له كانتۆنی شه‌هبای سه‌ر به هه‌رێمی عه‌فرین به‌به‌شداری گه‌لی عه‌فرین و كانتۆنی شه‌هبا ڕێپێوانێكی به‌رفره‌وان دژ به داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه، ساز كرا. له ڕێپێوانه‌كه‌دا لایه‌نه‌سیاسییه‌كان په‌یامی به‌رخۆدانیان دا و به‌ڵێنی به‌رخۆدان دژ به داگیركاری و تاڵانكارییان دووپات كرده‌وه.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا كه له گوندی تل قه‌راح ده‌ستی پێكرد و تا كه‌مپی سه‌رده‌م له ناوچه‌ی فافین به‌رده‌وام بوو، ئاڵاكانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، ته‌ڤده‌م، كۆنگره‌ی ستار و ئه‌نجومه‌نی كانتۆنی شه‌هبا به‌رزكرانه‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین پۆسته‌ر به‌رز كرانه‌وه كه له‌سه‌ریان نووسرابوو: «ڕووسیا و توركیا هاوبه‌شن له پارچه‌كردنی سووریا و گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین و غووته»، «ئه‌نجومه‌نی دیلۆك، ئه‌نجومه‌نی خائینانه»، «تاوانه‌كانی داگیركاریی توركیا له دژی هاوڵاتیانیی سیڤیلی عه‌فرین بوه‌ستێنن»، «بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و داگیركاریی توركیا له دژی عه‌فرین شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.» و «گه‌لی شه‌هبا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریی به‌رخۆدانی عه‌فرین دژ به داگیركاریی توركیا».
«توركیا و چه‌ته‌كانی، سووریا پارچه ده‌كه‌ن»
له ڕێپێوانه‌كه‌دا، ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: «هه‌ر كه‌س كه له‌پێناو ئازادی و دیموكراتی ده‌ستی به شۆڕش كردووه و هه‌ر كه‌سێك كه خۆی به هاوڵاتیی سووریا داده‌نێت، پێویسته پشتگیریی به‌رخۆدانی عه‌فرین بكات. عه‌فرین به‌شێكه له سووریا، ده‌وڵه‌تیی توركیا و چه‌ته‌كانی سووریایان پارچه كردووه. ئێمه له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا و گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه به‌رخۆدان ده‌كه‌ین و عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین.»
هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ستار ئه‌مینه دهنگێلی قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه عه‌فرین به به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌ی ڕزگار ده‌كرێت.
«پیلانگێڕییه‌كی به‌رفره‌وان هه‌یه»
عیماد داود هاوسه‌رۆكی كانتۆنی شه‌هبا له وته‌یه‌كدا ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داگیركاریی توركیا و ڕووسیا له به‌رانبه‌ر گه‌لی عه‌فرین به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، شه‌ڕی تایبه‌ته.
«ئه‌وان له پێش چاوی هه‌موو ده‌وڵه‌تان دیمۆگرافیای عه‌فرین ده‌گۆڕن، كه‌چی ده‌وڵه‌تانی جیهان له به‌رانبه‌ریدا هه‌ر بێده‌نگن. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه له به‌رانبه‌ر هه‌رێمه‌كانی ئێمه پیلانگێڕییه‌كی به‌رفره‌وان هه‌یه.»
خۆپیشاندانه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی به‌رخۆدانی عه‌فرین كۆتایی پێهات
s.m