بە پێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە لەندەن-ی بەریتانیایە ، چەتەکانی داعش لە پاریزگەی سووڤەیدا کە دەکەوێتە باشووری سووریاوە هێرشیان کردووەتە سەر سوپای رژیمی سووریا. لەو شەڕەدا ٦ سەربازی سوپای سووریا و ٩ چەکداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژران و بەگشتی ژمارەی کوژراوەکان گەییشتووەتە ١٥ کەس.
ڕێکخراوەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردووە هێرشەکە لە چۆلا-ی سووڤەیدا ئەنجامدراوە، هەروەها وتراوە کە لە ٢٢ی ئایار/٢ی جۆزەردان هێرشەکانی داعش لەو ناوجانەدا بەردەوامی هەیە ، هێزی ئاسمانی رووسیا پشتیوانی لە سوپای سووریا نەکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری لەماوەی ئەم ٣ هەفتەیەدا ژمارەی کوژراوانی سوپای سووریا و چەکدارانی سەر بە ئێران گەییشتووەتە ١٧٩ کەس.لەو سەڕانەدا تا ئیستا ٨٩ چەتەی داعش کوژراون.
ڕاگەێندراوە کە چەتەکانی داعش ٤ شوینیان کۆنتڕۆل کردووە. چەتەکانی داعش ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردو لە هێرشێکدا ٤ گوندیان لە دەستی رژیمی سووریا سەندووە و کۆنتڕۆڵیان کردووە.
ک-ش